کاریگەریی کۆمەڵگە زۆرەملێییەکان لەسەر گۆڕینی شێوەزاری کەرکووک
DOI:
https://doi.org/10.56422/ka.1.59.528الملخص
پوختە:
لەم توێژینەوەیەدا هەوڵ دەدەین تیشک بخەینە سەر کاریگەریی كۆمەڵگە زۆرەملێییەکان لەسەر
گۆڕانی شێوەزارەکان، بە نموونە شێوەزاری کەرکووکان وەرگرتووە، چونکە پارێزگەی کەرکووک یەکێکە
لەو شوێنانەی کوردستان کە بەشێوەیەکی فرەوان دانیشتوانەکەی له سەردەمی ڕژێمە یەک لەدوای
یەکەکانی عێڕاق توشی ڕاگواسن و وێرانکردن بووە، ئەم ڕاگواستنە بۆ کۆمەڵگە زۆرەملێییەکانی
ناوچەکانی تری کوردستان و عێڕاق بوەتە هۆی ئەوەی کاریگەری لەسەر زمانی ئاخاوتنی خەڵکەکە
هەبێت و زۆرترین کاریگەریش لەلای منداڵان بەرچاو دەکەوێت.
ئێمە لەم توێژینەوەیەدا هەوڵ دەدەین تیشک بخەینە سەر گۆڕانکاریەکان، بە بەراوردکردنی شێوەی
ئاخاوتنی خەڵکی کەرکووک کە لە کەرکووک و دەوروبەری ماونەتەوە لەگەڵ ئەو کەرکووکیانەی
توشی ڕاگواسن بوونەتەوە، بە نموون ە کۆمەڵگەی دارەتومان وەرگرتوە، هەروەها لەبەر ئەوەی لە
کەرکووک چەندان شێوەزار و شێوەئاخاوتنی جیای لێیە، ئێمە ناتوانین لە توێژینەوەیەکی وا هەموو
شێوەزارەکان وەربگرین، بۆیە تەنیا شێوەی ئاخاوتنی ناوچەی )ساڵەیی(مان وەرگرتوە.