غەزەل، چەمک و پێناسە و بونیادی هونەری

المؤلفون

  • طالب ابوبکر طاهر
  • عوسمان دەشتی

DOI:

https://doi.org/10.56422/ka.2.60.605

الكلمات المفتاحية:

غەزەل، شیعری لیریك، شیعری گۆرانی، بنەمای هونەری.

الملخص

بابەتی غەزەل بابەتێکی گرنگی شیعر بەگشتی و شیعری ڕۆژهەڵاتی بەتایبەتی و شیعری کوردی
بەتایبەتر، و بووەتە دیارترین جۆری شیعر لە ڕۆژهەڵاتدا و بەتایبەت لە ئەدەبیاتی کلاسیکی
کوردیدا زۆرترین مەیدانی شیعری داگیر کردووە، باسوخواسی لیریک و شیعری گۆرانی و پەیوەندیی
غەزەل بەو دوو بابەتەوە جێی بایەخی ڕەخنەگران و لێکۆڵەرانی ئەدەبە، کە ئاخۆ غەزەل هەر هەمان
لیریکی ئەوروپییە یا نا، هەروەها غەزەل و شیعری گۆرانی )الغنائی ( یش بە هەمان شێوە بەشێکی
ئەو مشتومڕەیە.
لەم توێژینەوەیەدا لە چەند تەوەرێک ئەم بابەتانە خراونەتە ڕوو، کە بەم شێوەیە دابەش کراون :
تەوەری یەکەم تەرخان کراوە بۆ ناساندنی چەمکەکانی غەزەل و لیریک و شیعری گۆرانی، تەوەری
دووەم، تایبەت کراوە بە سەربردەی غەزەل لای گەلانی جیهان و گەلانی دراوسێ، تەوەری سێیەم،
تایبەتە بە غەزەل لە ئەدەبیاتی کوردیدا و و تەوەری چوارەم و کۆتایی تایبەت کراوە بە بونیادە
هونەرییەکانی غەزەل، لە کۆتاییشدا ئەنجامی توێژینەوەکە خراوەتە ڕوو. ئەوەی جێگای بایەخ و
ئاماژەپێکردنە، ئەوەیە کە توێژینەوەکەمان بابەتی تیۆرییە و بابەتی پراکتیکی لەخۆ نەگرتووە.

التنزيلات

منشور

2024-11-17

كيفية الاقتباس

طالب ابوبکر طاهر, & عوسمان دەشتی. (2024). غەزەل، چەمک و پێناسە و بونیادی هونەری. مجلة الاكاديمية الکردیة, 2(60), 288–307. https://doi.org/10.56422/ka.2.60.605

إصدار

القسم

Articles