سێیانه‌ی ئایین و ژن و مه‌رگدۆستیی له‌ ڕۆمانی (دواشه‌وی دابه‌زینی عیسا)ــى شێرزاد حه‌سه‌ن له‌ ڕوانگه‌ی تیۆرى ڕه‌خنه‌ی كولتوورییه‌وه‌

Authors

  • كارزان موحسین قادر بەشی زمانی كوردی، كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، زانكۆی سەڵاحەددین - هەولێر
  • سەمیر ئەحمه‌د ئیبراهیم هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە وەزارەتی پەروەردە

DOI:

https://doi.org/10.56422/ka..57.134

Keywords:

ڕه‌خنه‌ى كولتووریى، ڤینسنت لیتچ، ئایین، ژن، مه‌رگدۆستیی

Abstract

تیۆری ڕه‌خنه‌ی كولتووریی زێتر به‌وه‌ ده‌ناسرێته‌وه‌ له‌ ڕێگای په‌لوپۆ هاویشتن بۆ لایه‌نه‌ جیاجیاكانی ده‌قی ئه‌ده‌بی، ئاستی ڕووكه‌شی ده‌ق تێپه‌ڕێنێت و له‌ قووڵایی ده‌قدا بگیرسێته‌وه‌، بۆیه‌ ڕوانگه‌ی تیۆری ڕه‌خنه‌ی كولتووریی پێیوایه‌ تیۆر و میتۆده‌ ڕه‌خنه‌ییه‌كانی پێشوو له‌ ڕێگای تێڕوانین و خوێندنه‌وه‌كانیان به‌ به‌های ڕاسته‌قینه‌ی ده‌ق نه‌گه‌یشتوون، بۆیه‌ ڕه‌خنه‌ی كولتووریی ده‌پڕژێته‌ سه‌ر لایه‌نه‌ جیاواز و جیاجیاكانی ده‌ق، بۆ ئه‌وه‌ی به‌های ڕاسته‌قینه‌ی ده‌قی ئه‌ده‌بیی بدۆزێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌قی ئه‌ده‌بیی فره‌لایه‌ن و به‌رفراوانه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ درك و هه‌ستی پێده‌كه‌ین گه‌لێك كه‌م و سنورداره‌، له‌كاتێكدا باس و خواسی ده‌قی ئه‌ده‌بی زۆر هه‌ڵده‌گرێت زایه‌ڵه‌ و به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌زموونی ژیانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییه‌.

Published

2023-12-26

How to Cite

كارزان موحسین قادر, & سەمیر ئەحمه‌د ئیبراهیم. (2023). سێیانه‌ی ئایین و ژن و مه‌رگدۆستیی له‌ ڕۆمانی (دواشه‌وی دابه‌زینی عیسا)ــى شێرزاد حه‌سه‌ن له‌ ڕوانگه‌ی تیۆرى ڕه‌خنه‌ی كولتوورییه‌وه‌. Journal of the Kurdish Academy, (57), 165–250. https://doi.org/10.56422/ka.57.134