ڕۆڵى(پيرەمێرد) لە ڕەوتى پەرەسەندنى ناسيۆناليزمى كوردى ١٩٢٥ - ١٩٥٠

Authors

  • هيوا حەميد شەريف بەشی مێژوو، فاكەڵتیی پەروەردە، زانكۆی كۆیە

DOI:

https://doi.org/10.56422/ka..58.146

Keywords:

ناسيۆناليزم, ڕۆژنامەگەرى, زمان, كولتور, نەتەوە

Abstract

ناسيۆناليزم يەكێكە لە ديارترين ڕەوتە سياسييەكانى مێژوو كە كاريگەرييەكى گەورەى لە سەر يەكلاكردنەوەى چارەنووسى نەتەوەكان هەبووە، بە تايبەتى لە مێژووى نوێ و هاوچەرخدا، ئەم ڕەوتە سەربارى ئەوەى ئامرازێكە بۆ پارێزگار يكردن لە ناسنامە و بوونى نەتەوەكان, فاكتەرێكى گرنگيش بووە لە دامەزراندنى بەشێك لە دەوڵەتە تازەكان. لەم سۆنگەيەى كورد خاوەنى قەوارەيەكى سياسى نەبووە ؛ هيچ نەتەوەيەك هێندەى ئەو پێويستى بە بنيادنانى ناسيۆناليزم نەبووە تاوەكو نەتەوەييانە لە پرسە سياسيەكەيدا هەنگاو بنێت, بۆ ئەمەش كاركردن لە سەر بنەماكانى نەتەوەبوون ئاڕاستەيەكى دروست بووە لە گەيشتن بەم ئامانجە.

(پيرەمێرد) يەكێكە لە ديارترين كەسايەتى كورد كە لە نيوەى يەكەمى سەدەى بيستەم هەوڵێكى زۆرى دا بۆ هێنانەدى ئەو بنەمايانە، ئەم توێژينەوەيە هەوڵێكە بۆ خستنەڕووى ڕۆڵ و چالاكييەكانى ناوبراو لەم بوارەدا و دەستنيشان كردنى هەنگاوەكانى و ئەو ئالنگارييانەى لەم چوارچێوەيەدا ڕووبەرووى بۆتەوە. توێژينەوەكە بە پشت بەستن بە كۆكردنەوەى زانيارى لە سەرچاوەكان و خستنەڕوويان و دواتر لە ڕێگاى بەكارهێنانى ميتۆدى بەراوردكارى هەوڵيداوە ئاستى كاريگەرى هەوڵەكانى (پيرەمێرد) لە سەر تاكەكانى كۆمەڵگا و ئەو گۆڕانكارييانەى لە شێوەى بيركردنەوەيان دروستى كردووە بخاتەڕوو.

Published

2024-03-28

How to Cite

هيوا حەميد شەريف. (2024). ڕۆڵى(پيرەمێرد) لە ڕەوتى پەرەسەندنى ناسيۆناليزمى كوردى ١٩٢٥ - ١٩٥٠. Journal of the Kurdish Academy, (58), 285–310. https://doi.org/10.56422/ka.58.146