تەکنیک و ڕەگەزەکانی دراما لە شیعرەکانی (شێرکۆ بێکەس)دا

Authors

  • ئەڤین ئاسۆس حەمە بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە
  • عوسمان حەمەد خدر بەشی زمانی کوردی،کۆلیژی پەروەردە، زانکۆی کۆیە

DOI:

https://doi.org/10.56422/ka..57.147

Keywords:

دراما، ڕەگەزەکانی دراما، ڕووداو، کارەکتەر، دیالۆگ، کات، شوێن، مۆنۆلۆگ

Abstract

درامای شیعری شوێنێکی گرنگ لە نێو ڕۆشنبیری و شارستانییەتی گەلان پێکدەهێنێت. هەر نەتەوەیەک بە پێی بارودۆخی گەشەکردنی ژیاری و مێژوویی و ڕۆشنبیری خۆی بایەخی پێداوە و پێگەی لە نێو ئەدەبەکەیدا چەسپاندووە. درامای شیعری لە ئەدەبی کوردیدا مێژوویەکی دوور و درێژی نییە، بەڵام وەک سەرچاوەکان ئاماژەی بۆ دەکەن، سەرەتای سەدەی بیست دەروازەیەکی نوێ و گرنگ بوو لە دەرکەوتنی درامای کوردی و چەکەرەکردنی، ساڵانی حەفتا و هەشتاکان قۆناغێکی گرنگ بوو لە مێژووی درامای کوریدا. لەم ڕوانگەیەوە (شێرکۆ بێکەس) لە ئەزموونی ئەدەبی خۆیدا ڕۆڵێکی دیار و کارای هەبووە لە داهێنانی ئەدەبی و نووسینی درامای شیعریدا، لە ماوەی ساڵانی حەفتاکاندا سێ درامای شیعری نووسیوە بەناوی (کاوەی ئاسنگەر، دیوار و دەنگی خوێن، ئاسک)، هەر یەک لەم درامایانە تەکنیکی بەهێزیان هەیە و ڕەگەز و توخمەکانی دراما بە شێوەیەکی تۆکمە و سەرنجڕاکێش بەکارهاتوون.

Published

2023-12-26

How to Cite

ئەڤین ئاسۆس حەمە, & عوسمان حەمەد خدر. (2023). تەکنیک و ڕەگەزەکانی دراما لە شیعرەکانی (شێرکۆ بێکەس)دا. Journal of the Kurdish Academy, (57), 81–132. https://doi.org/10.56422/ka.57.147