گرفتەکانی پڕۆگرامی خوێندنی بابەتی مێژووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لە قوتابخانەکانی ناوەندی هەولێر
DOI:
https://doi.org/10.56422/ka..54.241Keywords:
گرفت ، پڕۆگرام ، پڕۆگرامی خوێندن، مێژووAbstract
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە گرفتەکانی پڕۆگرامی خوێندنی بابەتی مێژووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لە تێڕوانینی مامۆستایانەوە لە قوتابخانەکانی ناوەندی هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢١-٢٠٢٢)، ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی دەربارەی گرفتەكانی پرۆگرامی خوێندن لە تێڕوانینی مامۆستایانی بابەت گرینگی و بایەخی خۆی هەیە، لەبەر ئەوەی لەو ڕێگایەوە دەتوانرێت وەزارەتی پەروەردە – بەشی پرۆگرامەكان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كەم و كورییەكان ئاگادار بكرێنەوە، تا ئەوەی لە چاپەكانی داهاتوو پێداچوونەوە بۆ گرفتەكان بكەن. لەو سۆنگەیەوە ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیەمان بە پێویست زانی، تا ئەوەی لە تێڕوانینی مامۆستایانی بابەتدا گرفتەكانی پڕۆگرامی خوێندنی بابەتی مێژووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی، كە تێیدا بەشێكی مێژووی كورد دەخوێندرێت؛ دەستنیشان بكەین. كۆمەڵگای توێژینەوە پێكهاتووە لە (125) قوتابخانە لە ناوەندی پەروەردەی هەولێر، لەو چوارچێوەیەدا (95) قوتابخانەمان هەڵبژاردوون، لەنێویاندا (110) مامۆستای بابەت هەن، (31)یان لە ڕەگەزی (نێر) و (79)یان لە ڕەگەزی (مێ)ن. بۆ مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاريی پێویست بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەكە پشتمان بەستووە بە فۆرمی ڕاپرسی، کە لەلایەن توێژەرەوە دروستکراوە و لە (26) بڕگە پێكهاتووە. دوای ئامادەکردنی ئامرازەکە و دەرهێنانی ڕاستی و گونجانی ناوەکی و جێگیری، ھەڵساوین بە جێبەجێکردنی بەسەر نموونەی سەرەکی توێژینەوەکە، پاشان دەستمان كردووە بە شیکردنەوە و بەتاڵکردنەوەی ڕاپرسییەکە بە بەکارهێنانی هاوکێشەی ئاماری ناوەندەژمێریاری و ڕێژەی سەدی و ڕیزبەندی ئەنجامی توێژینەوەکە، ئەنجام بۆمان دەركەوتووە، كە پرۆگرامەكە گرفتی هەیە.