به‌ره‌نگاری و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌ شیعره‌كانی- كامران موكری- دا

Authors

  • سه‌رحه‌د حوسێن مسته‌فا به‌شی زمانی كوردی، كۆلێژی زمان ، زانكۆی سلێمانی
  • عوسمان عه‌بدول مه‌عروف به‌رزنجی

DOI:

https://doi.org/10.56422/ka..57.478

Keywords:

به‌ره‌نگاری، كلتور ، داب و نه‌ریت

Abstract

ئه‌م بابه‌ته‌ ئاماژ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌ پێی گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كان جیاوازه‌، چونكه‌ لای میلله‌تانی سه‌رده‌سته‌ زۆر سته‌م و ناڕه‌وایی هه‌یه‌، كه‌ ده‌رحه‌ق به‌ میلله‌تانی ژێرده‌سته‌ ده‌كرێت و لای ئه‌وان به‌دی ناكرێت، وه‌كو جیاوازی نه‌ته‌وایه‌تی و زوڵم و سته‌می ناڕه‌وا، كه‌ به‌رامبه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ بن ده‌ده‌سته‌كان ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی له ‌ده‌سه‌ڵاته‌ شۆڤێنی و ره‌گه‌ز په‌رسته‌كاندا.

به‌ڵام به‌نسبه‌ت جیاوازی چینایه‌تییه‌وه‌، له‌زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كاندا، ئه‌وه‌ به‌دی ده‌كرێت، هه‌ر چه‌ند پرۆپاگه‌نده‌ی مرۆڤدۆستی ده‌كه‌ن.

ناونیشانی باسه‌كه‌ ((به‌ره‌نگاری و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌شیعره‌كانی كامه‌ران موكری)) یه‌و له‌سێ باسی سه‌ره‌كی پێكدێت :

باسی یه‌كه‌م: به‌ره‌نگاری كلتوری:

باس له ‌كلتور و داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی ده‌كات، كه‌ له‌لای هه‌ندێ له‌ شاعیر و رۆشنبیره‌كان، كۆمه‌ڵێ له‌و زوڵم و سته‌مه‌ی به‌ناوی ئایین و داب و نه‌ریته‌وه‌ لێیان ده‌كرێت، كه‌ دوورن له ‌هه‌موو به‌هایه‌كی ئایینی و مرۆڤایه‌تییه‌وه‌. به‌ڵام له ‌هه‌مانكاتدا، ئه‌و داب و نه‌ریته‌ نه‌ته‌وایه‌تییانه‌ی، كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی بنه‌ما و بوونی نه‌ته‌وه‌ن، لایان رۆشن ده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌ پیرۆزی، هه‌ڵیان ده‌سه‌نگێنن.

باسی دووه‌م: به‌ره‌نگاری داب و نه‌ریت له‌ هۆنراوه‌كانی –كامه‌ران-دا :

له‌م ته‌وه‌ره‌دا، شاعیر زۆر به‌توندی هه‌ندێ له‌و داب و نه‌ریتانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی چینێك، یان كۆمه‌ڵه‌ كه‌سێك، سه‌پێنراون به‌سه‌ر زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگادا، به‌زمانی زبر و به‌هه‌ڵوێسته‌ مرۆڤدۆست و نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی خۆی به‌رپه‌چیان ده‌داته‌وه‌ و خه‌ڵكی لێ هۆشیار ده‌كاته‌وه‌، تا به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه‌.

باسی سێیه‌م: به‌ره‌نگاری جیاوازی چینایه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی:

-كامه‌ران-ی شاعیر، جوامێرانه‌ هه‌ڵوێست و به‌ره‌نگاری توندی نواندووه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر زوڵم و سته‌مێك، كه‌ رووبه‌رووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بۆته‌وه‌، جا ئیتر كێشه‌ی چینایه‌تی بێت، یاخود كێشه‌ و گرفته‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان بێت، چونكه‌ هه‌رگیز وه‌ك سه‌یركه‌ر نه‌یڕوانیوه‌ته‌ چه‌رمه‌سه‌رییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی، به‌ڵكو هه‌میشه‌ به‌گژ هه‌موو نادادییه‌كدا چۆته‌وه‌ و چه‌نده‌ها جار زیندانیكردنی، گه‌واهی ئه‌و راستیانه‌ن.

Published

2023-12-26

How to Cite

سه‌رحه‌د حوسێن مسته‌فا, & عوسمان عه‌بدول مه‌عروف به‌رزنجی. (2023). به‌ره‌نگاری و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌ شیعره‌كانی- كامران موكری- دا. Journal of the Kurdish Academy, (57), 133–164. https://doi.org/10.56422/ka.57.478