ڕۆڵى پارتى دیموکراتى کوردستان/ سەرکردایەتیى کاتى لە سەرهەڵدانەوەى خەباتى چەکدارى لە باشوورى کوردستاندا (1976-1979)

Authors

  • هاوكار محەمەد محەمەدڕەشید به‌شی مێژوو، كۆلێژی ئاداب، زانكۆی سەڵاحەددین-هەولێر
  • دڵشاد مەحموود عەبدولڕەحمان به‌شی مێژوو، كۆلێژی ئاداب، زانكۆی سەڵاحەددین-هەولێر

DOI:

https://doi.org/10.56422/ka..57.481

Keywords:

پارتی، سەرکردایەتیى کاتى، خەباتى چەکداری

Abstract

دوای مۆركردنی ڕێككەوتننامەی جەزائیر و نسکۆی شۆڕشی كورد ساڵى (١٩٧٥)، حکومەتى عێراق بۆ ڕێگرى لە سەرهەڵدانەوەى خەباتى چەکدارى چەندین ڕێوشوێنى گرتبووە بەر، وەک ڕاگواستن و بە بەعسی کردن و بە عەرەب کردن، بەڵام ئەمە نەبووە ڕێگر لەبەردەم سەرهەڵدانەوەى خەباتى چەکداریی كورد. لەپێناو دەستپێكردنەوەى خەباتى چەکدارى، پارت و ڕێكخستنە سیاسییە كوردییەكانی ئەو ڕۆژگارە، چەندان مەفرەزەى چەکدارییان ناردە شاخ، لەو پێناوەشدا شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەى چەکدارى ڕوویداوە، لە (٢٦ى ئایارى ١٩٧٦) مەفرەزەیەکى پێشمەرگە ڕووبەڕووى سوپاى عێراق بوونەوە، ئەوەش بووە دەستپێكی سەرهەڵدانەوەى خەباتى چەکداریی كورد. ماوەى ساڵانی (١٩٧٦-١٩٧٩) بە قۆناغێكی سەخت و دژوار هەژمار دەكرێت لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی كوردیدا، بۆیە ئەم توێژینەوەیە تایبەت كراوە بۆ باسی بەشێكی ئەو خەباتە چەكدارییەی لەو ماوە دیاركراوەدا لە ئارادا بووە.

ئەم توێژینەوەیە لە دەروازەیەك و چوار باسی سەرەکی و ئەنجام پێكهاتووە، لە دەروازەدا كورتە باسێكی مێژوویی كێشەی كورد لە عێراق و خەباتە چەكدارییەكەی بەر لە ماوە مێژووییەكەی لێكۆڵینەوەكە خراوەتەڕوو. باسی یەکەم: زەمینەى سەرهەڵدانەوەى خەباتی چەکداريی باسکراوە. باسی دووەم: تەرخانکراوە بۆ باسکردنی چۆنیيەتی دامەزراندنی مەفرەزە سەرەتایییەکانی (پ.د.ک/ سەرکردایەتى کاتى). باسی سێیەم: تایبەتە بە هەڵوێستی وڵاتانی هەرێمیى سەبارەت بە سەرهەڵدانەوەی خەباتى چەکداریى. باسی چوارەم: تیشک خراوەتە سەر چالاکی چەکداریی هێزەکانی پێشمەرگە بەرانبەر حکومەتی عێراق. لە کۆتاییشدا ئاماژە بەو ئەنجامگیرییانە کراوە، كە توێژینەوەکە پێی گەیشتووە.

Published

2023-12-26

How to Cite

هاوكار محەمەد محەمەدڕەشید, & دڵشاد مەحموود عەبدولڕەحمان. (2023). ڕۆڵى پارتى دیموکراتى کوردستان/ سەرکردایەتیى کاتى لە سەرهەڵدانەوەى خەباتى چەکدارى لە باشوورى کوردستاندا (1976-1979). Journal of the Kurdish Academy, (57), 419–459. https://doi.org/10.56422/ka.57.481