بونیاتی زمان لە کورتیلەچیڕۆکی کوردیدا 2021-2012
DOI:
https://doi.org/10.56422/ka.1.59.540Keywords:
شیعرییەت، چڕکردنەوە، ئایڕۆنی، لادان، دەقئاوێزانAbstract
پوختە:
ئەم توێژینەوەیە لەژێر ناونیشانی)بونیاتی زمان لە کوزتیلەچیرۆکی کوردیدا(یە. هەوڵێکی ئەکادیمیانەی
نوێیە بۆ لێکۆڵینەوە لە تایبەتمەندییە زمانییەکانی کورتیلەچیرۆکی کوردی ساڵانی 2012 تا 2011
کە لە ڕێڕەوی چیرۆکنووسیی کوردیدا بە نوێگەری و داهێنانی تازە لەسەر دەستی کۆمەڵێک
نووسەر دەناسرێتەوە. توێژینەوەکە لە چوار تەوەرەدا بە وردی تیشک دەخاتە سەر کۆمەڵێک لایەنی
شیعرییەت هەم لەڕووی تیۆرییەوە، هەمیش پڕاکتیک بە پشتبەسن بە مێتۆدی شیکاریی هەوڵدراوە
لە هەردوو ئاستی ناوەوە و دەرەوە توێکاریی نموونە چیرۆکییەکان بکرێت و دەست بۆ ئەنجامگەلێکی
نوێ درێژبکرێت بە تایبەت کۆمەڵێک بابەتی نوێی وەک چڕکردنەوە، لادانی زمانی، ئایڕۆنی،
دەقئاوێزان لایان لێکراوەتەوە، کە پێشووتر زیاتر لەناو لێکۆڵینەوە شیعرییەکان کاریان لەسەر کراوە
و لە مەودای چیرۆکدا ئاوڕیان لێنەدراوەتەوە.
Downloads
Published
2024-09-21
How to Cite
نازم حوسێن س., & سەعید عەبدولکەریم ح. (2024). بونیاتی زمان لە کورتیلەچیڕۆکی کوردیدا 2021-2012. Journal of the Kurdish Academy, 1(59), 239–255. https://doi.org/10.56422/ka.1.59.540
Issue
Section
Articles