ژن: سێکس و شتاندن لە گاڵتەوگەپی کوردیدا

(ڕشتەی مرواری بە نموونە)

Authors

  • ڕەنجدەر فەتاح ساڵح

DOI:

https://doi.org/10.56422/ka.1.59.545

Keywords:

گاڵتەوگەپی سێکسی، ڕەگەز، پلەبەندی ڕەگەزی، شتاندنی سێکسی

Abstract

ناوەڕۆک و کاریگەرییەکانی گاڵتەوگەپی سێکسی، بوارێکی گرنگی توێژینەوەیە و ئەدەبیاتێکی فرەوانی
تیۆری و توێژینەوەی لەمەڕ کەڵەکە کراوە. بەسادەیی، نوکتە سێکسییەکان وەک دژەژن و دەربڕی
ئایدیۆلۆژیا یپیاوسالار یدەردەکەون .لەکاتێکد اژنا نب ۆتەنی اشت/ئۆبژەیەک یسێکس یکە مدەکەنەوە.
ئەم توێژینەوەیە، گاڵتەوگەپی سێکسی و ڕەگەزی لە چوارچێوەی گاڵتەوگەپی کوردی دەستنیشان دەکات.
لەڕێگەی شیکاریی ناوەڕۆک بۆ ٣٥٥ نوکتە و دەقی گاڵتەوگەپی سێکسی و ڕەگەزی، ڕوون دەکرێتەوە کە
گاڵتەوگەپە سێکسییەکان لە بەرژەوەندی ئایدیۆلۆژیای زاڵی پیاوسالاری، خزمەت بە چەندان ئەرک
دەکەن. لەناویاندا: برەودان بە پلەبەندی ڕەگەزیی، سەرتریی پیاو، شتاندنی سێکسی ژن و بانگەشەکردن
بۆ توندوتیژی دژی ژنان. بەو شێوەیەش گاڵتەوگەپی سێکسی وەک ئامرازێکی کۆنترۆڵی کۆمەڵایەتی لە
پێناو پارێزگاری لە سیستەمی زاڵ و هێشتنەوەی وەک خۆی دۆخەکە-سەردەستیی پیاو و بندەستیی ژن-
کار دەکات.

Published

2024-09-21

How to Cite

فەتاح ساڵح ڕ. (2024). ژن: سێکس و شتاندن لە گاڵتەوگەپی کوردیدا: (ڕشتەی مرواری بە نموونە). Journal of the Kurdish Academy, 1(59), 331–346. https://doi.org/10.56422/ka.1.59.545