قەزای مەخموور وەک ناوچە جێناکوکەکانی نێوان حوکوومەتى هەرێمى کوردستان و عێراق
(لێکۆڵینەوەیەکى شیکاری لە جوگرافیای سیاسی)
DOI:
https://doi.org/10.56422/ka.1.59.551Keywords:
قەزای مەخموور،ناوچه جێناکۆکەکان،ماددەی 140 ، دەستووری عێراقAbstract
پوختە:
لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو لە ساڵی ٢٠٠٣ ، ناوچە کێشەلەسەرەکان لە نێوان هەرێمی
کوردستان و حوکوومەتی عێراقی فیدراڵ، هەمیشە بابەتێکی گرنگ و هەستیار بووە و کەوتووەتە
بەر باس و لێکۆڵینەوە، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەش سەرەتا ماددەی ) ٥٨ لەساڵی 200 4 (
و دواتر گۆڕانی بە )ماددەی ١٤٠ لە ساڵی 2005 (، لە دەستووری عێراقدا جێگیر کرا.
ئەوەی جێگای نیگەرانییە و بووەتە مەترسییەکی گەورە لەلای نەتەوەی کورد بەگشتی و
دەسەڵاتی کورد لە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی، جێبەجێنەکردن و پشتگوێخستنی ئەم ماددە
دەستوورییەیە، کە لە لای حوکوومەتی هەرێم جێبەجێکردنی چارەسەری کێشەی سەرەکی نێوان
هەردوولایە، هەرچی دەسەڵاتی سیاسیشە لە حوکوومەتی عێراق، جێبەجێکردنی ئەو مادەیە و
چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، بە زیانێکی گەورە دەزانن، کە بەر وڵاتی ئێراق و نەتەوەی عەرەب
دەکەوێت، هەروەها پێیان وایە وڵات بەرەو دابەشبوون دەبات.
هەر لەبەر ئەمەش جێگیرکردنی ماددەی ١٤٠ لە دەستووری عێراقیدا و بابەتی ئەو ماددەیەش،
کە دەستنیشانکردنی سنووری جوگرافیای نێوان کورد و عەرەبە، وای لە هۆزە عەرەبنشینەکانی
ئەو ناوچانە )ناوچە جێناکۆکەکان( کردووە، کە بەخۆ بکەون و زیاتر تەماعگیری زەویوزاری
هۆزە کوردییەکان بکەن و دەست بەسەریاندا بگرن. هەروەها بۆ ئەم مەبەستەش چەندان جار
شەڕ و پێکدادان لە نێوان هۆزە کورد و عەرەبەکانی ئەو ناوچانە بەرپا بووە و هەمیشەش بە
سوودی عەرەبەکان شکاوەتەوە، ئەمەش لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی ئەو ناوچانە وەک )دەسەڵاتی
بەڕێوەبردن، سەربازی و حەشدی شەعبی( لە پشت ئەو زوڵم و زەردارییەوە بوون، بە تایبەتییش
پاش ) ١٦ ی ئۆکتۆبەر ٢٠١٧ (، کە ڕیفراندۆمی کورد لە ٢٥ ی ئەیلوولی هەمان ساڵدا ئەنجامدرا.
دیارە ناوچەی لێکۆڵینەوەشان، کە )قەزای مەخموور(ە، بەدەر نەبووە لەو کێشە و گیروگرفتانە و هەمیشە هەوڵ دراوە هۆزە کوردییەکان بخەنە ژێر فشاری دوورخستنەوە لە زێدی باوباپیرانیان،
هەر بۆیە ئێمەش لەم توێژینەوەیەماندا دوای ناساندنی ناوچەی لێکۆڵینەوە لە ڕووی شوێن و
لایەنی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی، زیاتر جەختان لەسەر دانیشتوان و ژمارەیان بە پێی
قۆناغە جیاجیاکانی سەرژمێری کردۆتەوە، هەروەها پێکهاتەی دانیشتوان، هۆزە کوردییەکانی
ناوچەکە و هۆزە عەرەبەکان، عەرەبی ڕەسەن و عەرەبی هاوردە، هەروەها ئەو داتا و زانیارییانەش
چ لە ڕێگەی سەردانی مەیدانی یان پرسیارنامە و چاوپێکەوتن بێت، زۆریشیان پشت بە
دامودەزگاکانی حوکوومەتی هەرێم بەسراوە، هەروەها بۆ شیکردنەوەی داتاکانیش سوود لە
بەرنامەی ئاماری )) SPSS وەرگیراوە.
لە کۆتاییدا توانیان بەو ئەنجامە بگەین، کەوا قەزای مەخموور بە هەموو ناحییە و
گوندەکانیەوە، ناوچەیەکی کوردی ڕەسەنە و سەر بە پارێزگەی هەولێرە، ئەگەر بێتو ماددەی
١٤٠ ی لە سەر جێبەجێ بکرێت دەگەڕێتەوە سەر هەرێمی کوردستان و هەموو گیروگرفتەکانی
چارەسەر دەبێت.