بڕگە و پێگەی بزوێن و نەبزوێنەکان لە دروستبوونی بڕگەدا

Authors

  • تەنکە ئەمیر عومەر
  • پ.ی.د.عومەر مەحموود کەریم

DOI:

https://doi.org/10.56422/ka.1.59.607

Keywords:

فۆنیم، دەنگ، بزوێن، نەبزوێن، بڕگە

Abstract

ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی «بڕگە و پێگەی بزوێن و نەبزوێنەکان لە دروستبوونی
بڕگەدا »یە. سنووری توێژینەوەکە لە چوارچێوەی دیالێکتی کرمانجیی ناوەڕاستدایە و
لەهەر تەوەرەیەکدا نموونەکان لە چوارچێوەی ئاخاوتنی ڕۆژانەی قسەکەرانی ناو ئەم
دیالێکتە وەرگیراون. نموونە و بابەتەکان بەپێی ڕێبازی «وەسفی سینکڕۆنیک- شیکاری »
ڕوون کراونەتەوە. ئامانجی توێژینەوەکە باسکردنی بڕگە و ڕۆڵ و گرنگیی بڕگەیە لە چەند
لایەنێکی زماندا، هەروەها خستنەڕووی ڕۆڵی دەنگە بزوێن و نەبزوێنەکانە لە پێکهاتنی
بڕگەدایە.
بەگشتی لەم توێژینەوەیەدا، هەوڵ دراوە باس لە بڕگە و قاڵبەکانی دروستبوونی بڕگە
لە زمانی کوردی، بە ڕێنووسی کوردی بە هەردوو ئەلفوبێی عەرەبی و لاتینی بکرێت
و ڕۆڵی بزوێن و نەبزوێنەکان لە قاڵبەکانی دروستبوونی بڕگەدا بخرێتە ڕوو، هەروەها
ڕۆڵی بڕگە لە بنیاتی زمان و ئەدەب و ناوناندا باس کراوە، بەتایبەتییش لە ناونانی
مرۆڤدا کە چ ڕۆڵ و کاریگەرییەکی لەم بوارەدا هەیە، لەگەڵ هێنانەوەی نموونە. ئەنجامی
توێژینەوەکەش لە چەند خاڵێکدا خراوەتە ڕوو

Downloads

Published

2024-11-17

How to Cite

تەنکە ئەمیر عومەر, & پ.ی.د.عومەر مەحموود کەریم. (2024). بڕگە و پێگەی بزوێن و نەبزوێنەکان لە دروستبوونی بڕگەدا. Journal of the Kurdish Academy, 1(59), 673–691. https://doi.org/10.56422/ka.1.59.607