چەمک وەکوو ڕەهەندێکی پڕاگماتیکیی درکپێکردن لە زمانی کوردیدا

Authors

  • بەختیار نووری
  • د. سەباح ڕەشید

DOI:

https://doi.org/10.56422/ka.3.61.615

Keywords:

چەمک، سیستمی چەمکی، کۆزانیاری، پڕاگماتیک، پڕاگماتیکی درکپێکردن

Abstract

پوختە:
ئەم توێژینەوەیە بەشێکی هەڵێنجراوی تێزێکی دکتۆرایە لە بواری پڕاگماتیکدا بە ناونیشانی
''پڕاگماتیکی درکپێکردن لە زمانی کوردیدا''. بەو پێیەی پڕاگماتیک کارکردنە لە سەر واتای بارکراوی
یەکە زمانییەکان، واتە لێکۆڵینەوە و گەیشتنە بەو واتایەی کە بە ئاشکرا دەرنەبڕدراوە، بەڵکوو
وابەستەی کۆمەڵێ فاکتەری ژینگەیی، مەعریفی، کۆمەڵایەتی و کولتوورییە. کۆی ئەم واتایانەش بە
پێی پڕاگماتیکی درکپێکردن کە نوێترین تیۆری پڕاگماتیکییە، لە دروستەی چەمکەکاندا کۆ دەبنەوە.
هەر چەمکێک لە چەمکە زمانییەکان هەڵگری چەندین کۆزانیاریی جۆراوجۆرن، لەوانە: کۆزانیاریی
)گشتی، ئاسایی/نەریتی، کرۆکیانە و تایبەتمەند(. خودی ئەم کۆزانیارییانەش وەکوو پاکێجێکی
واتایی لە ئاوەزی قسەپێکەراندا داکراوە. گێڕانەوەی هەریەک لەو واتایانەش پەیوەستە بە کۆمەڵێ
پێواژۆی ئاوەزی. لەبەر گرنگیی ئەم لایەنە، لێرەدا هەوڵ دەدەین ڕۆڵی چەمکەکان لە هەڵێنجانی
واتای پڕاگماتیک و لە پڕاگماتیکی درکپێکردندا بخەینە ڕوو.

Downloads

Published

2024-12-11

How to Cite

نووری ب., & ڕەشید د. س. (2024). چەمک وەکوو ڕەهەندێکی پڕاگماتیکیی درکپێکردن لە زمانی کوردیدا. Journal of the Kurdish Academy, 3(61), 49–61. https://doi.org/10.56422/ka.3.61.615