کەسایەتییە کوردەکان لە کتێبى )دُرُ الحَبَب في تاريخ أعيان حَلَب(ى مێژوونووس )ابن الحنبلي م: ٩٧١ ک/ ١٥٦٣ ز(
:
https://doi.org/10.56422/ka.2.60.225:
در الحبب، ابن الحنبلي، مێژوونووس ، حەلەب، كوردپوختە
ئەم توێژینەوە بە ناونیشانى کەسایەتییە کوردەکان لە کتێبى )دُرُ الحَبَب في تاريخ أعيان حَلَب(ى
مێژوونووسى حەلەبى )ابن الحنبي م: ٩٧١ ک/ ١٥٦٣ ز(. توێژینەوەیەکى مێژوویییە لە بارەى کەسایەتییە
کوردەکانى نێو ئەم کتێبە. تۆمارێکى مێژووییى دانسقەیە بۆ گێڕانەوەى سەرگوزشتەى کەسایەتییە
کوردەکان، بەڕەسەنیى زانیارییە مێژوویییەکان دەناسرێت، ژیننامەى کەسایەتییە کوردەکان لەم
تۆمارە جۆراوجۆرن هەموو چین و دەستەى لە خۆگرتووە لە ژیننامەى خاوەن پۆستە کارگێرى و
ئایینیەکان، دادوەران، موفتى بەناوبانگ، زاناى پایەبەرز، شەرعزان، هەروەها سەرگوزشتەى خەڵکان
لە چینى گشتى لە میوزگژەن و بەرگدروو و بازرگان و هەر کەسێکى ناسراو لەنێو خەڵکدا. ئەم
تۆمارە مێژوویییە یەکەم سەرچاوەیە لە مێژووى سەدەکانى ناوەڕاست ناوى )بُزَيْن - بزێنى( هێناوە
وەک هۆزێکى کوردى ناساندویەتى.
##submission.downloads##
بڵاو کرایەوە
2024-11-18
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
یحیى س., & حسین ک. . (2024). کەسایەتییە کوردەکان لە کتێبى )دُرُ الحَبَب في تاريخ أعيان حَلَب(ى مێژوونووس )ابن الحنبلي م: ٩٧١ ک/ ١٥٦٣ ز(. گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی, 2(60), 404–427. https://doi.org/10.56422/ka.2.60.225
ژمارە
بەش
Articles