کۆتوبەندى مۆرفۆلۆجى لە زمانى کوردیدا

توێژەران

  • ساهر صباح على ministry of education
  • پ. ی. د. عومەر مەحمود کەریم

:

https://doi.org/10.56422/ka.2.60.339

پوختە

پوختە:

ئەم لێکۆڵینەوەیە بە ناونیشانەى ( کۆتوبەندى مۆرفۆلۆجى لە زمانى کوردیدا )یە، لێکۆڵینەوەکە  دەچێتە ناو ئاستى مۆرفۆلۆجییەوە و لە هەندێ باریشدا، پەلى هاویشتووە بۆ ناو ئاستى واتاسازییەوە. لێکۆڵینەوەکە باس لە چۆنیەتى کۆتوبەندى مۆرفۆلۆجى دەکات لە ڕۆنانى وشەدا.

ئەم لێکۆڵینەوەیە بەپێی ڕێبازى وەسفی شیکارى ئەنجام دراوە. لێکۆڵینەوە جگە لە پێشەکى لە دووبەش پێکهاتووە :

لە بەشى یەکەمدا وەکو دەروازەیەک بۆ چوونە ناو بابەتەکە کۆمەڵێک بابەت و چەمک ڕوونکراونەتەوە، وەکو زانیاریە زمانییە مۆرفۆلۆجییەکان لە فەرهەنگدا لەگەڵ چەمک و زاراوەى مۆرفێم.

بەشى دووەمیش تایبەتکراوە بۆ کۆتوبەندى مۆرفۆلۆجى لە زمانى کوردیدا و، ڕوونمانکردۆتەوە، کە ئەو هۆکارانەى دەبنە کۆتوبەندى گیرەکەکان لە زمانى کوردیدا چییە؟

لە کۆتایی لێکۆڵینەوەکەشدا ئەنجامەکان لیستى سەرچاوەکان و پوختەى لێکۆڵینەوەکە بە هەردوو زمانى عەرەبی و ئینگلیزى خراونەتەڕوو.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2024-11-17

ژمارە

بەش

Articles