عیسمەت شەریف وانلی ڕۆڵی له‌ دامه‌زراندن و سه‌ركردایه‌تی كردنی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد له‌ ئه‌وروپا (KSSE)

توێژەران

  • ئیسماعیل محەمەد حەساف بەشی مێژوو ، كۆلێژی ئاداب، زانكۆی سەڵاحەددین- هەولێر
  • هاوكار كەریم حەمەشەریف بەشی مێژوو، كۆلێژی ئاداب، زانكۆی سەڵاحەددین- هەولێر

:

https://doi.org/10.56422/ka..57.480

:

عیسمەت شەریف وانلی، خه‌بات، كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد، دۆزی كورد، سیاسی، كۆنگره‌

پوختە

ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەكی زانستیی مێژووییە دەربارەی رۆڵی كەسایەتی عیسمەت شەریف وانلی لە سەركردایەتی و دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كورد لە ئەوروپا KSSE. ئامانج لەم لێكۆڵینەوەیە سەرەڕای دیاركردنی ڕۆڵی عیسمەت شەریف وانلی لەم نێوەندەدا كۆكردنەوەی خوێندكارانی كورد لە ئەوروپا و لە بازنەیەكی ناسیۆنالیستیدا بەمەبەستی بە نێودەوڵەتی كردنی دۆزی سیاسی كورد بە كۆمەڵە و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و نیشاندانی ئەو زوڵم و ستەمەی دەرهەق بەو نەتەوەیە ئەنجامدەدرێت لەلایەن هەر چوار دەوڵەتی كە پارچەیەك لە كوردستانیان داگیركردووە، ئەم لێكۆڵینەوەیە دابەش بووە بەسەر چەند ناونیشانێكی لاوەكی كە پێكهاتووە لە ژیاننامەی عیسمەت شەریف وانلی،  خوێندنی لە سویسرا، ڕۆڵی لە دامەزراندن و سەركردایەتی كردنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كورد لە ئەوروپا، ریزبەندیكردنی كۆنگرەكانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كورد، لیستی سەرچاوەكان، ئەنجام، پوختە بەهەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2023-12-26

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە