شێوازی خۆزگەیی لە زمانی کوردیدا لێکۆڵینەوەیەکی وەسفی شیکارییە

توێژەران

  • ساجیدە عەبدوڵڵا فەرهادی بەشی كوردی - كۆلێژی زمان - زانكۆی سەڵاحەددین
  • عاتف عەبدوڵڵا فەرهادی بەشی كوردی - كۆلێژی زمان - زانكۆی سەڵاحەددین

:

https://doi.org/10.56422/ka..49.49

:

خۆزگەیی، مۆرفیمەکان، جۆرەکانی ڕستە، مەبەستەکان

پوختە

توێژینەوەکەمان بە ناونیشانی (شێوازی خۆزگەیی لە زمانی کوردیدا) یە، کە بۆ لێکدانەوە و شیکردنەوەی هەندێک لایەنی خۆزگەیی لە زمانی کوردی بەتایبەتی لە زاری کوردی ناوەڕاستدا تەرخانکراوە، کارەکە زیاتر ئاستی سینتاکسی دەگرێتە خۆ، هەندێ جاریش لە کاتی پێویستدا دەچێتە نێو ئاستەکانی تر.

هۆی هەڵبژاردنی بابەتەکە:

 لەبەر ئەوەی تاکو ئێستا لە زمانی کوردیدا هیج سەرچاوەیەک ڕاستەوخۆ و سەربەخۆ باسی ئەم بابەتەیان نەکردووە، بە پێویستمان زانی توێژینەوەکەمان تایبەت بێ بەم بابەتەوە و بەشێوەیەکی سەربەخۆ باسی لێوە بکەین.

کەرەستە و ڕێبازی توێژینەوەکە:

زاری کورديی ناوەڕاست دەکرێتە کەرەستەی توێژینەوەکە، بۆ ئەم مەبەستەش بەشێکی زۆری ڕستە و نموونەکان لە (چیڕۆک و شیعر و پەندی پێشینان) وەردەگرین ، هەندێ جاریش ئەگەر پێویستی کرد قسەی ڕۆژانەی خۆمان و خەڵک بەکاردێنین. ڕێبازی توێژینەوەکەش ڕێبازی وەسفی شیکارییە.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2022-09-11