ڕۆڵی ژن لە ڕادیۆ كوردییەكاندا "بێژەری وەك نموونە"
توێژینەوەیەكی ڕووپێوییە بۆ ڕادیۆیيەكانی (دەنگی كوردستان، ڕادیۆی زاگرۆس)
:
https://doi.org/10.56422/ka..58.518:
ژن، ڕادیۆ كوردییەكان، بێژەری ڕادیۆییپوختە
ئەم توێژینەوەیە هەوڵدانێكە بۆ دەستنیشانكردنی ڕۆڵ و كاریگەری و پێگەی ژنی كورد لە بواری ڕاگەیاندن دا، بە تایبەت لە ڕادیۆ كوردییەكاندا و پیشەی بێژەری بە نموونە وەرگیراوە. جا بۆیە، ئامانج و ئەوەی زیاتر هاندەر بووە بۆ ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیە، بریتییە لە وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە: ئایا ژنانی كورد لە دەزگا ڕادیۆییەكانی كوردستان ڕۆڵیان لە چ ئاستیكدایە؟ توێژینهوهكه لە دوو بەشی تیۆری و یهك بهشی پراكتيكی و له كۆتايیشدا ئهنجام و پێشنیاز و راسپاردە و سهرچاوهكان پێكهاتوون. لە ڕووی میتۆدەوە، ئەم توێژینەوەیە، توێژینەوەیەكی وەسفییە، جۆری رێبازی ڕووپێوییە، كۆمەڵگای ئەم توێژینەوەیەش پێكدێت لە (دەنگی كوردستان و ڕادیۆ زاگرۆس). لە ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە و گەڕانەوەی فۆڕمەكانی ڕاپرسی و وەڵامەكانیان گەیشتینە چەند ئەنجامێك، لەوانەش:
- بێژەرانی ژن، ڕەگەزێكی سەرەكی ڕادیۆن و بە نەبوونی ژنانی بێژەر ڕادیۆ وەكوو شەكەت و جەستەیەكی بێ ڕۆح وایە.
- بێژەرانی ژن لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن زۆرینەیان گەنجن و بە ئارەزووی خۆیان هاتوونەتە ئەم بوارە.
##submission.downloads##
بڵاو کرایەوە
2024-03-28
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
شیلان یاسین خدر. (2024). ڕۆڵی ژن لە ڕادیۆ كوردییەكاندا "بێژەری وەك نموونە": توێژینەوەیەكی ڕووپێوییە بۆ ڕادیۆیيەكانی (دەنگی كوردستان، ڕادیۆی زاگرۆس). گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی, (58), 429–462. https://doi.org/10.56422/ka.58.518
ژمارە
بەش
Articles