ڕۆڵ و هەڵوێستی مافناسانی كوردی باشوور بەرامبەر پێشهاتە سیاسیەکانى کوردستان (١١ئەیلول ١٩٦١- ١٠حوزەیران ١٩٦٣)
:
مافناسان - جوڵانەوەی هۆزەکان - مستەفا بارزانی - شۆڕشی باشوری کوردستان - کۆماری عێراقپوختە
توێژینەوە لەبارەی ڕۆڵ و هەڵوێستی مافناسانی کورد دەربارەی شۆڕشی کورد لە ئەیلولی ١٩٦١- ١٩٦٣ بایەخی خۆی هەیە، بۆیە پێویستە ڕۆڵ و هەڵوێستی مافناسان لەماوەی سەرهەڵدانی شۆڕش لە لێکۆلینەوەیەکدا بخرێتە ڕوو.
گرنگی ئەم توێژینەوە لەوەدایە کاتێک شۆڕش لە کوردستان هەڵگیرسا کاردانەوەی توێژێکی گرنگی بەئاگای ناو کۆمەڵگەی کوردی لەباشوری کوردستان کەمافناسانن بەرامبەر شۆڕشەکە و هەوڵە بەردەوامەکانیان بەرامبەر پێشهاتە سیاسیەکانی کوردستان بەدیار بخرێت، ڕۆڵ وکاریگەرییان لە کۆی ڕووداوەکانی شۆڕش بخرێتە بەرباس ولێکۆڵینەوە.
لەم توێژینەوەیەدا ڕێبازی شیکاری و کڕۆنۆلۆجی بەکارهاتووە، بەسوود وەرگرتن بەزانیاری ناوسەرچاوەکان و هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەی ڕووداوەکان بەپێی کڕۆنۆلۆژیای مێژوویی و تۆمارکردنی ڕووداوەکان لەسەر بنەمای ڕێبازی زانستی مێژوویی ڕۆڵ و هەڵوێستی مافناسانی کورد لە پێشهاتە سیاسیەکانی کوردستان لە نێوان ساڵانی ١٩٦١-١٩٦٣ خراوەتەڕوو.