بەهاكانی هیومانیزم لە ڕۆمانی (ڕێڕەوی ئارام) ی جان دۆستدا
:
https://doi.org/10.56422/ka.3.61.587:
جان دۆست - ڕێرەوی ئارام - عەفرین - هیومانیزم - دار زەیتوون - جەنگپوختە
ئەم لێكۆڵینەوەیە ڕووناكی دەخاتە سەر ئەو كێشەو ئاریشانەی كوردانی رۆژاوا لە جەنگدا ڕووبەڕووی بوونەتەوە، بەتایبەتی دوای هێرشی گروپە توندڕەوەكان لە ساڵی 2014 بەدواوە تاكو دەسپێكردنی هێرشی لەشكری توركیا و گروپە هاوپەیمانەكانی ساڵی 2017 بۆ سەر ناوچەكانی عەفرین و دەوروبەری، كە بەدەست جەنگ و توندوتیژی و ئاوارەیی و نەبوونی ئازادییەوە دەناڵێنن. جەنگ و لێكەوتەكانی هیچ زەمینەیەكیان بۆ ئاشتی و پێكەوە ژیان و لێبووردەیی لە كۆمەڵگەدا نەهێشتووەتەوە. بەجۆرێك ئەم دۆخە ڕەنگدانەوەی تەواوی لەسەر باری دەروونی كارەكتەرەكانی نێو ڕۆمانەكە هەیە و دووچاری ماندووبوونی دەروونی و نائومێدی و نامۆیی كردوونەتەوە، هیچ دەروازەیەك بۆ ڕزگاربوون شك نابەن. داهاتوویەكی نادیار و چارەنووسێكی ڕەش چاوەڕوانیان دەكات. دەركردنی هاوڵاتیانی كوردی سڤیل لەسەر زێد و خاكی خۆیان و تاڵانكردنی ماڵ و موڵكیان پاشان ناچاركردنیان بۆ ژیانكردن لە نێو كەمپ و ئاوارەیی، بۆردوومان و كوشتنی كوێرانەی منداڵ و ژن و پیر، ڕفاندن و ئازاردانی خەڵكی بێ تاوان دیمەنەكانی نێو ڕۆمانەكەن. ڕۆماننووس سەرچاوەی ئەم ئاریشانە پەیوەست دەكات بەنەبوونی هزرێكی هیومانیزمییەوە، چونكە كاتێك بنەماكانی هیومانیزم دەبنە پێوەر ئەوكاتە ئیدی مرۆڤەكان بەبێ جیاوازی ڕەنگ و نەتەوە ئاین هەموو پێكەوە بەیەكسانی دەژین، دەرگای گفتۆگۆ و لیكتێگەیشتن واڵا دەبێ و هەموو لە ژێر سایەی ئازادییدا خەون بەدونیایەكی جوانتر و داهاتوویەكی گەشترەوە دەبینن. بۆیە ڕۆماننووس بوونی دیدێكی هیومانیزمی بەكلیلی چارەسەری كێشەكان دەبینێ و بانگەوازی ئاشتی و پێكەوە ژیان دەكات.