شیکردنەوەی پەندی پێشینانی کوردی بەپێی یاساکانی گوێزانەوە

توێژەران

  • خەسرۆ جەلال خدر بەشی كوردی ـ كۆلیژی زمان ـ زانكۆی سەلاحەددین
  • ساجیدە عەبدوڵڵا فەرهادی بەشی كوردی ـ كۆلیژی زمان ـ زانكۆی سەلاحەددین

:

https://doi.org/10.56422/ka..53.120

:

كەرەستە سینتاكسییەكان، یاساکانی گوێزانەوە، پەندی پێشینان، ڕیزبوونی چەسپاو، یاسای لابردن

پوختە

ئەم لێكۆڵینەوەیە بە ناونیشانی (شیکردنەوەی پەندی پێشینانی کوردی بەپێی یاساکانی گوێزانەوە)یە، هەوڵێكە بۆ پراکتیزەکردنی یاساكانی گوێزانەوە بەسەر پەندی پێشینانی كوردیدا؛ لەگەڵ ئەوەی پەند دەربڕینێكی چەسپاوە و بە ئاسانی مل بۆ هەموو گوێزانەوەیەك نادا، بەڵام بەپێی یاساكانی گوێزانەوە، دوای بەرهەمهێنانی ڕستەی پەندەكە لە ئاستی ژێرەوە، پێویستی بە چەند یاسایێك دەبێ تاكو بە ئاستی ڕووكەش بگات، پەندی پێشینانیش مەبەستدارە و قسەكەر زۆرجار بە مەبەست جەخت لەسەر كەرەستەیەك دەكات و گۆڕین یا جێگۆڕكێ بە جێكەوتەكەی دەكات، تاكو گەیاندنی واتای مەبەست تیایدا ئاسانتر ببێت؛ جێگۆڕكێی كەرەستەكانیش نابێتە هۆی گۆڕینی دۆخ و ئەركی ڕێزمانییان. لێكۆڵینەوەكە جگە لە پێشەكی و ئەنجام، لە دوو بەش پێكدێت:

بەشی یەكەم: تایبەتە بە كەرەستە سینتاكسییەكان و قاڵبەكانی ڕیزبوونیان لە دروستەی پەندی پێشینانی كوردیدا، تیایدا باس لە كەرەستە بەخورتی و ئارەزوومەندانەكان و پەیوەندیی واتایی نێوانیان دەكرێ.

بەشی دووەم: بۆ یاساكانی گوێزانەوە لە پەندی پێشینانی كوردیدا تەرخانكراوە، كە بەپێی توانا هەوڵدراوە ئەو یاسایانەی لە دروستەی ڕووكەشی پەندی پێشیناندا جێبەجێدەبن، یەكلا و ساغ بكرێنەوە.

دواتریش ئەو ئەنجامانەی كە لە لێكۆڵینەوەكەدا پێیگەیشتووین خراونەتە ڕوو، لە كۆتاییشدا، دوا بەدوای پەراوێز و لیستی سەرچاوەكان، پوختەی لێكۆڵینەوەكە بە هەر دوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی نووسراوە.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2022-12-27