ئیکۆلۆژیا و سروشت لە شیعری هاوچەرخى کوردیدا
:
https://doi.org/10.56422/ka..53.124:
ئیکۆلۆژیا، سروشت، ئەدەبیات، شیعرى هاوچەرخى کوردى، قەیرانى ژینگەییپوختە
ئەم توێژینەوەیە لە ژێر ناونیشانى ( ئیکۆلۆژیا و سروشت لە شیعری هاوچەرخى کوردی)دا، کراوە. وەک ئاشکرایە رەخنەى ئیکۆلۆژى لە نێوان بیردۆزەکانی ئەدەبی نوێ و هاوچەرخ و کلتووردا شتێکی بێهاوتایە، چونکە پەیوەنديى راستەوخۆى لەگەڵ زانستی ژینگەناسیدا هەیە. رەخنەى ئیکۆلۆژى لەکۆتایى سەدەى بیستەم سەری هەڵداوە، کە ئەرکى لێکۆڵينەوەیە لە پەیوەنديى نێوان ئەدەبیات و ژینگەى فیزیکى و ژینگەى کۆمەڵایەتی. رەخنەگرى ئیکۆلۆژى قەیرانە ژینگەییيەکان لەبەرچاو دەگرێ. لە سادەترین پێناسەی رەخنەى ئیکۆلۆژى، بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە پەیوەنديی مرۆڤ و جگەلە مرۆڤ لە ڕێگەی مێژووی ژینگە و کلتووری مرۆڤ و ئەو کاریگەرییە نەرێنيیانەى مرۆڤ بۆ سەر ژینگە و پێکهاتەکانی هەیەتى؛ لەم توێژینەوەیە جگە لە باسکردنى گرنگى روانگەى ئیکۆلۆژیيانە لە زانستە مرۆڤایەتییەکاندا، بە کورتی ئاماژەکراوە بە هەندێک ڕاوبۆچوونى گرنگى توێژەر و نووسەرانى بیانى و کورد دەربارەی مەترسييەکانی ژینگە کە ئەمڕۆ جیهان ڕووبەڕووی بووەتەوە، لەناو ئەدەبیات چۆن خراوەتەڕوو و کاری لەبارە کراوە. بۆیە گرنگە بۆ ئێمەش بزانین ئەدەبیاتى کوردى و شاعیرانمان چۆن هەستیان بەو مەترسيیە ژینگەیيە کردووە، کە لەلایەن مرۆڤەکانەوە ئەنجامدەدرێت و لەسەریشى بەردەوامن؛ چۆن لە دەقەکانیاندا بەرجەستەیان کردووە