گرینگترین ڕێگاکانى پەروەردە و فێرکردنى گۆرانى و موزیکى کوردى لە قوتابخانە سەرەتاییەکان

توێژەران

  • چیایی كەمال سەعدی بەشی مۆسیقا - کۆلێژى هونەرە جوانەکان-زانکۆى سەڵاحەددین- هەولێر
  • دلاوەر موستەفا محەمەد بەشی مۆسیقا - کۆلێژى هونەرە جوانەکان- زانکۆى سەڵاحەددین- هەولێر
  • ناصر هاشم بدن بەشی مۆسیقا - کۆلێژى هونەرە جوانەکان -زانكۆی بەصڕا- عیراق

:

https://doi.org/10.56422/ka.1.51.21

:

گۆرانى، موزیک، پەروەردە، فێرکردن، کورد، کۆداى، سوزوکى

پوختە

لەم توێژینەوەدا جەخت لە دۆزینەوە و چارەسەرکردنى لەمپەرەکانى بەردەم گەشەسەندنى بوارى گۆرانى و موزیکى کوردى کراوەتەوەلەنێو پرۆسەى پەروەردە و فێرکردن، بەمەبەستى سوود وەرگرتنى زیاتر لەم زانستە، ڕێگا و تیۆر و بیر و بۆچوونە فەلسەفیيەکانى هەریەک لە قوتابخانەکانى سوڵتان کۆداى و شینیتشى سوزوکى خراونەتە بەرباس و لێکۆڵینەوەى ورد، چونکە هەروەک ڕوون و ئاشکرایە هونەر بەگشتى و گۆرانى و موزیک بەتایبەتتر زانستێکن کاریگەرى ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان دەبێت لەسەر ناخ و دەروون و هەست و سۆز و هزرى تاک بەگشتى و مناڵ بەتایبەتى.

هەروەها دەست خراوەتە سەر دیاریکردن و خستنە ڕووى باشترین ڕێگا پەروەردەییەکان لەکاتى ئەنجامدان و جێبەجێکردنى بابەتە موزیکیەکان لە پەروەردە و فێرکردن، دواتر چارەسەرکردنى کێشە و کەموکوڕیەکان لەڕێگەى خستنە ڕووى بیردۆز و بۆچوونەکانى سوڵتان کۆداى و سوزوکى کە خاوەنى قوتابخانەى نوێى بوارى موزیکن، لەڕێگەى پێشکەشکردنى چەندین پێشنیاز  و ڕاسپاردە بۆ سەرخستنى بوارەکە.

هەموو ئەمانەش لەڕێگەى چەند تەوەرێکى گرینگەوە خراونەتە ڕوو لە توێژینەوەکە بەمەبەستى گەشەسەندنى موزیکى کوردى و ناساندنى لەلایەن نەوەى نوێ لەڕێگاى ئەم تەوەرانە: (گرینگترین وێستگەکانى ژیانى سوڵتان کۆداى و شینیتشى سوزوکى وەک سەرەتایەک بۆ ناساندنى خاوەن قوتابخانە نوێکانى بوارى موزیکى، بۆچوونەکانى هەریەک لە کۆداى و سوزوکى لەبارەى هونەر و گۆرانى و موزیک،بۆ گرینگى موزیکى میللى و فۆلکلۆرى و چۆنیەتى بەکارهێنانیان لە گشت پرۆسەکانى سیاسى و ئاینى و کۆمەڵایەتى و پەروەردەیى، باشترین ڕێگەى پەروەردە و فێرکردنى گۆرانى و موزیک لە قوتابخانەکانى کۆداى و سوزوکى لەبوارى وانە گوتنەوەى گۆرانى و موزیک، گشتاندنیان لەسەر بەرهەمە کوردییە ڕەسەنەکان. فەلسەفەى کۆداى و سوزوکى بۆ پەروەردەى گۆرانى و موزیک، بەستنەوەى بەتێکست و بابەتە ئەدەبییەکانى نێو گۆرانى و موزیكى کوردى کە بەشێکى گرینگى جیانەکراوەى مێژوو و ژیانى نەتەوەى کوردە. دواتر خستنە ڕووى دەرەنجامەکان و پێشنیازى چەند ڕاسپاردە و پێشنیازێک بۆ زیاتر گرینگیدان بەبابەتى گۆرانى و موزیکى کوردى و هۆشیارکردنەوەى بەرپرسانى سیاسى و حکومى لەگرینگى بەکارهێنانى گۆرانى و موزیکى کوردى لەنێو پڕۆسەى پەروەردە و فێرکردندا، دواتر ڕێکخستنى لیستى سەرچاوە بەکارهێندراوەکان.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2022-08-23