(شانۆ و شیعری شانۆیی له بواری فێركردن)دا شیعره شانۆییهكانی شوان ئهحمهد به نموونه
الشعر الدرامي ، والدراما، الأطفال ، والتعليم.
:
https://doi.org/10.56422/ka..57.396:
شیعری شانۆیی، شانۆ، منداڵ، فێركردنپوختە
ئهم توێژینهوهیه به ناونیشانی (شانۆ و شیعری شانۆیی لە بواری فێرکردن) دایه. شيعره شانۆییەکانی شوان ئهحمهد به نموونه وهرگیراوه. ههوڵێكه بۆ ناساندنی شانۆ و شیعری شانۆیی منداڵان، ههوڵمان داوه كاریگهرییهكانی ئهمجۆره شیعره له ڕووی پهروهردەیی و فێركردن له سهر منداڵان ڕوون بكهینهوه، كە كەناڵێكی هەرە گرنگی پێگەیاندنی كۆمەڵایەتییە، لە ڕێگەیەوە منداڵان بۆ ژیانی نێو كۆمەڵگا ئامادە دەكرێن. شانۆ و شیعری منداڵانیش فاكتەرێكی گرنگی پەروەردە و فێركردنە، كاریگەری گەورەی لە گەشەپێدانی كەسایەتی منداڵان و ڕۆشنبیركردن و فراوان بوونی ئاسۆی بیركردنەوەیان هەیه، بەتایبەتی لە قۆناغەكانی باخچە و خوێندنی بنەڕەتی. لەو ڕێگەیەوە دەتوانرێت پەیامی پەروەردەیی باشتر بكات و فێركردن چالاكتر ببێت، چونكە لەو قۆناغەدا منداڵان زیاتر لە ڕێگەی بینین و لاسیكردنەوەوە فێردەبن، تا چەندیش ئەوەی دەیبینێت سەرنجڕاكێشتر بێت، زیاتر چێژی پێ دەبەخشێت و زووتر وەردەگرێت و لاسایی دەكاتەوە. منداڵان لە شانۆ و شیعری شانۆیی بە بەشداری كردن، یاخود بینینی چێژ و خۆشی وەردەگرن، ئەمەش وادەكات فاكتەرێكی فێركردنی كاریگەر بێت، بۆ گەیاندنی هەر پەیام مەبەستێك بە منداڵان لەو قۆناغەدا. ئەم توێژینەوەیە كاریگەرییە پەروەردەیی و فێركارییەكانی شیعری شانۆیی (ژینگە و پاڵەوانی جەنگەڵ)ی شوان ئەحمەدی دەرخستووە، لەگەڵ هەموو ئەو لێكەوتانەی لەسەر منداڵ هەیەتی. توێژینەوەیەكە لە پێشەكی و دوو بەش پێكهاتووە.