بەیەكداچوونی ژانری ڕۆمان و حەكایەت لە ڕۆمانی (غەزەلنوس و باغەكانی خەیاڵ) ی بەختیار عەلی دا

المؤلفون

  • حەیدەر جەوهەر ئەحمەد كۆلێژی پەرستیاری، زانكۆی هەولێری پزیشكی
  • پەخشان سابیر حەمەد بەشی زمانی كوردی، فاكەڵتی ئاداب، زانكۆی سۆران

DOI:

https://doi.org/10.56422/ka..58.149

الكلمات المفتاحية:

بەیەكداچوونی ژانرەكان، پێكهاتەی ڕۆمان، حەكایەت، ژانرە كۆنەكان، ڕۆمانی كوردی

الملخص

ڕۆمان فۆرمێكی كراوەی هەیە و هەر ژانرێكی ئەدەبی دەتوانێ بە ئاسانی لە چوارچێوەی پێکهاتەکەیدا لە ئاستی ئاوێتەبوون یان لە ئاستی كۆكردنەوە دەربكەوێت، بەمەش ژانرە كۆن و نوێیەكان دەتوانن وزەیەكی زیاتر بە ئەزموونی ڕۆماننووس بدەن، له ‌ئه‌نجامدا بەیەكداچوونی ژانرە ئەدەبییەكان دواجار وەك ئامرازێكی هونەری لە ڕۆمانەكەدا بەرخوردی لەگەڵدا دەكرێت بۆ پێدانی ماناو دەلالەتی نوێ و دەربڕینی تێڕوانینە ئیستاتیكییەكانی ڕۆماننووس.

بەختیار عەلی یەكێكە لەو ڕۆماننووسە هاوچەرخانەی كورد كە لەم رۆمانەدا بەسەلیقەیەكی وردەوە ئەفراندنی خۆی خستۆتەڕوو و بایەخی بە بەیەكداچوونی ژانری ئەدەبی داوە. بۆیە لەم توێژینەوەیەدا كاركراوە بۆئەوەی بەیەكداچوونی حەكایەت و ڕۆمان لە تێكستی (غەزەلنوس و باغەكانی خەیاڵ) بخرێتەڕوو.

لە ناواخنی ئەم توێژینەوەیەدا ئاماژە بە ڕوونكردنەوەی بەیەكداچوونی حەكایەت بە ستراكتووری ڕۆمانەكە و مەبەست و مانا و ئاماژه‌کانی دراوە و ڕەهەندە جۆراوجۆرەكانی بەر ڕووناكی دراوە.  

 

التنزيلات

منشور

2024-03-28

كيفية الاقتباس

حەیدەر جەوهەر ئەحمەد, & پەخشان سابیر حەمەد. (2024). بەیەكداچوونی ژانری ڕۆمان و حەكایەت لە ڕۆمانی (غەزەلنوس و باغەكانی خەیاڵ) ی بەختیار عەلی دا. مجلة الاكاديمية الکردیة, (58), 73–110. https://doi.org/10.56422/ka.58.149