بەیەكداچوونی ژانری ڕۆمان و حەكایەت لە ڕۆمانی (غەزەلنوس و باغەكانی خەیاڵ) ی بەختیار عەلی دا
DOI:
https://doi.org/10.56422/ka..58.149Keywords:
بەیەكداچوونی ژانرەكان، پێكهاتەی ڕۆمان، حەكایەت، ژانرە كۆنەكان، ڕۆمانی كوردیAbstract
ڕۆمان فۆرمێكی كراوەی هەیە و هەر ژانرێكی ئەدەبی دەتوانێ بە ئاسانی لە چوارچێوەی پێکهاتەکەیدا لە ئاستی ئاوێتەبوون یان لە ئاستی كۆكردنەوە دەربكەوێت، بەمەش ژانرە كۆن و نوێیەكان دەتوانن وزەیەكی زیاتر بە ئەزموونی ڕۆماننووس بدەن، له ئهنجامدا بەیەكداچوونی ژانرە ئەدەبییەكان دواجار وەك ئامرازێكی هونەری لە ڕۆمانەكەدا بەرخوردی لەگەڵدا دەكرێت بۆ پێدانی ماناو دەلالەتی نوێ و دەربڕینی تێڕوانینە ئیستاتیكییەكانی ڕۆماننووس.
بەختیار عەلی یەكێكە لەو ڕۆماننووسە هاوچەرخانەی كورد كە لەم رۆمانەدا بەسەلیقەیەكی وردەوە ئەفراندنی خۆی خستۆتەڕوو و بایەخی بە بەیەكداچوونی ژانری ئەدەبی داوە. بۆیە لەم توێژینەوەیەدا كاركراوە بۆئەوەی بەیەكداچوونی حەكایەت و ڕۆمان لە تێكستی (غەزەلنوس و باغەكانی خەیاڵ) بخرێتەڕوو.
لە ناواخنی ئەم توێژینەوەیەدا ئاماژە بە ڕوونكردنەوەی بەیەكداچوونی حەكایەت بە ستراكتووری ڕۆمانەكە و مەبەست و مانا و ئاماژهکانی دراوە و ڕەهەندە جۆراوجۆرەكانی بەر ڕووناكی دراوە.