سیمانتیكی مه‌عریفی مێتافۆری هه‌ست

المؤلفون

  • هیوا حمید پەروەردە
  • دیار علی

DOI:

https://doi.org/10.56422/ka.2.60.298

الملخص

زۆربەی ئەو چەمکە هەستییانەی کە مرۆڤەکان لە ژیانی ڕۆژانەیاندا بەکاری دەهێنن، بە
شێوەیەکی مێتافۆری تێگەیشتنیان لێ دروست دەبێ. بۆیە لێکۆڵینەوە لە دیاردەی مێتافۆر دەبێتە
ئامرازێکی گرنگ بۆ تێگەیشتنێکی گونجاو لە هەستەکان. ئەم توێژینەوەیە لە چوارچێوەی زمانەوانی
مەعریفیدا نووسراوە، بەدواداچوون بۆ مێتافۆرەکانی هەست دەکات، چونکە مێتافۆر بە یەکێک لە
گرنگترین ئامرازەکانی گواستنەوەی زمان لە بەکارهێنانی ڕاستەقینەوە بۆ بەکارهێنانی مەجازی و
ئەدەبی دەبینێت. مێتافۆر بە شێوەیەکی باو لە زمانی ڕۆژانەدا بۆ وەسفکردن و دەربڕینی حاڵەتە
هەستییە جیاوازەکان بەکار دەهێنرێت.
دڵێکی پاکی هەیە
سەری دەکوڵێ
هەستەکانی مرۆڤ وەک بواری سەرچاوە لە پێکهاتەکردنی مێتافۆری چەمکە جۆراوجۆرەکان لە
زۆربەی زمانەکاندا بەکار دەهێنرێن، بۆیە لێکۆڵینەوە لە دیاردەی مێتافۆر دەبێتە ئامرازێکی گرنگ بۆ
تێگەیشتنێکی گونجاو لە هەستەکان. جگە لە ناساندنی مێتافۆر بەگشتی ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە
بۆ ناساندنی میتافۆری چەمکی و لێکدانەوەی دیاردەی مێتافۆر بە دیدێکی نوێ و دیاریکردنی
هەردوو بواری سەرچاوە و ئامانج لە لێکدانەوەی مێتافۆرەکاندا

التنزيلات

منشور

2024-11-17

كيفية الاقتباس

حمید ه., & علی د. (2024). سیمانتیكی مه‌عریفی مێتافۆری هه‌ست. مجلة الاكاديمية الکردیة, 2(60), 73–87. https://doi.org/10.56422/ka.2.60.298

إصدار

القسم

Articles