شێوازى شیعرى بەپێى قۆناغ و ڕێبازە ئەدەبییەکان
DOI:
https://doi.org/10.56422/ka.1.59.538الكلمات المفتاحية:
شێواز، ڕێبازى ئەدەبى، سەردەم، شیعر، شاعیرالملخص
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانى )شێوازى شیعرى بە پێى قۆناغ و ڕێبازە ئەدەبییەکان(دا کراوە،
هەوڵێکە بۆ شیکردنەوە و خستنە ڕووى شێوازە جیاوازەکانى سەرهەڵدانى شیعرى، بە شێوەیەکى
گشتى شیعر بە پێى قۆناغەکان لە ڕووى شێواز و تەکنیکەکانى شێوازدا گۆڕانى بە سەردا هاتووە و
هەمیشە نەوەى نوێ ئەگەر دواى هەر ماوەیەکى زەمەنى بێ بە هۆى کۆمەڵێک هۆکارەوە شێوازێکى
تازەیان داهێناوە، شیعر وەک ژانرێکى ئەدەبى هەر لە سەرەتاى سەرهەڵدانییەوە تاوەكوو ئەمرۆ
کۆمەڵێک شێوازى جۆراوجۆرى تێدا پێڕەو کراوە، لە هەر سەردەمێک فورمێکى تایبەت بە خۆى
هەیە و جیاوازە لە سەردەمى پێش خۆى، چونکە شیعر پێوەندییەکى ڕاستەوخۆى لەگەڵ زماندا
هەیە و هەر گۆرانکارییەک لە ناو ئەو سەردەمەدا ڕووبدات لە شێوازى شیعرى ئەو سەردەمەدا
ڕەنگ دەداتەوە. شیعر ئەو ژانرە ئەدەبییەیە، کە لە ڕۆحى مرۆڤەوە نزیکترین ژانر بووە و بە زمانى
ئاخاوتنى دڵ دەناسرێ.