شێوازى شیعرى بەپێى قۆناغ و ڕێبازە ئەدەبییەکان

Authors

  • دونیا شهاب على
  • ئیدریس عەبدوڵڵا مستەفا

DOI:

https://doi.org/10.56422/ka.1.59.538

Keywords:

شێواز، ڕێبازى ئەدەبى، سەردەم، شیعر، شاعیر

Abstract

ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانى )شێوازى شیعرى بە پێى قۆناغ و ڕێبازە ئەدەبییەکان(دا کراوە،
هەوڵێکە بۆ شیکردنەوە و خستنە ڕووى شێوازە جیاوازەکانى سەرهەڵدانى شیعرى، بە شێوەیەکى
گشتى شیعر بە پێى قۆناغەکان لە ڕووى شێواز و تەکنیکەکانى شێوازدا گۆڕانى بە سەردا هاتووە و
هەمیشە نەوەى نوێ ئەگەر دواى هەر ماوەیەکى زەمەنى بێ بە هۆى کۆمەڵێک هۆکارەوە شێوازێکى
تازەیان داهێناوە، شیعر وەک ژانرێکى ئەدەبى هەر لە سەرەتاى سەرهەڵدانییەوە تاوەكوو ئەمرۆ
کۆمەڵێک شێوازى جۆراوجۆرى تێدا پێڕەو کراوە، لە هەر سەردەمێک فورمێکى تایبەت بە خۆى
هەیە و جیاوازە لە سەردەمى پێش خۆى، چونکە شیعر پێوەندییەکى ڕاستەوخۆى لەگەڵ زماندا
هەیە و هەر گۆرانکارییەک لە ناو ئەو سەردەمەدا ڕووبدات لە شێوازى شیعرى ئەو سەردەمەدا
ڕەنگ دەداتەوە. شیعر ئەو ژانرە ئەدەبییەیە، کە لە ڕۆحى مرۆڤەوە نزیکترین ژانر بووە و بە زمانى
ئاخاوتنى دڵ دەناسرێ.

Published

2024-09-21

How to Cite

شهاب على د., & عەبدوڵڵا مستەفا ئ. (2024). شێوازى شیعرى بەپێى قۆناغ و ڕێبازە ئەدەبییەکان. Journal of the Kurdish Academy, 1(59), 206–222. https://doi.org/10.56422/ka.1.59.538