پێشکەشکردنەکان
داخلبون یانخۆتۆمارکردن بۆ پێشکەشکردنی توێژینەو.
داواکارییەکان بۆ پێشکەشکردن
وەک بەشێک لە پرۆسەی پێشکەشکردن، توێژەران دەبێت وردبینی لە پێشکەشکردنەکانیاندا بکەن. چونکە پێشکەشکردنەکە لەوانەیە بۆ توێژەر بگەڕێندرێتەوە لە ئەگەری کەموکوڕی و جێبەجێنەکردنی ڕێنماییەکان.- گۆڤاری ئەكادیمیای كوردی، گۆڤارێكی زانستی وەرزییە، باس و توێژینەوەی زانستی تایبەت بە كورد و كوردستان بڵاو دەكاتەوە، بەمەرجێك لە هیچ شوێنێكی دیكە بڵاو نەكرابێتەوە یاخود بۆ بڵاوكردنەوەی وەرنەگیرابێت.
- زمانی بڵاوكردنەوەی باس و توێژینەوەكان لە گۆڤارەكەدا بە كوردی و عەرەبییە، ئەو باس و بابەتانەش كەوا سەروكاریان لەگەڵ مەسەلەكانی كورد و كوردستان هەبێت، ئەگەر بە زمانی دیكەش بن بڵاودەكرێنەوە.
- پێویستە توێژەر لە لاپەڕەی یەكەمی توێژینەوەكەیدا، ناونیشانی باسەكەی، ناو و ناسناوی زانستی، شوێنی كارەكەی، ئێمێل و ژمارەی تەلەفۆنی خۆی بنووسێت.
- لە هەڵبژاردنی ناونیشان و نووسینەوەی توێژینەوەكاندا، پێویستە ڕەچاوی بنەماكانی میتۆدی زانستی بكرێت. بە پێچەوانەوە هەر توێژینەوەیەك پێڕەوی لەم بنەمایانە نەكات لەلایەن دەستەی نووسەرانەوە وەلادەندرێت.
- پێویستە توێژەر پوختەی توێژینەوەكەی بە دوو زمانی دیكە، جگە لە زمانی نووسینی توێژینەوەكەیدا بنووسێت، بەمەرجێك لە یەك لاپەڕەی (A4) زیاتر نەبێت و تێیدا گرینگی باسەكە و ئەنجامە سەرەكییەكانی توێژینەوەكەی بخاتە ڕوو.
- پێویستە توێژەر پوختەی توێژینەوەكەی بە زمانی توێژینەوەكەی بنووسێت، بەمەرجێك لە (150) وشە زیاتر نەبێت.
- پێویستە توێژەر لە سەرەتای توێژینەوەكەیدا وشەی سەرەكی توێژینەوەكەی بە هەر سێ زمان بنووسێت، بەمەرجێك لە (5) وشە زیاتر نەبێت.
- هەر باس و بابەتێك لەبارەی ساغكردنەوەی (پەیدۆزی، تحقیق)ی دەستنووسەكانەوە بێت، پێویستە پەیدۆزییەكە بە گوێرەی بنەما زانستییە كارپێكراوەكانی ئەو بوارە ئەنجام بدرێت، هەروەها چەند لاپەڕەیەكی كۆپیكراو و زانیاری تەواوی سەبارەت بە دەستنووسەكە و شوێنی هەڵگرتنی بخرێتە ڕوو.
-
بۆ توێژینەوەكان بە زمانی كوردی
* ناونیشانی سەرەكی بە (Unikurd Peshew) سایز (20).
* ناونیشانی ناوەوە بە (Unikurd Hiwa) سایز (13).
* ناوەڕۆكی توێژینەوەكەی بە (Unikurd Goran) سایز (13).
* پەڕاوێزەكان كە دەكەوێتە بەر لە لیستی سەرچاوەكان بە (Unikurd Goran) سایز (11).
-
بۆ توێژینەوەكان بە زمانی عەرەبی
* ناونیشانی سەرەكی بە (Times new Roman) سایز (20).
* ناونیشانی ناوەوە بە (Times new Roman) سایز (13) و بۆڵد بكرێت.
* ناوەڕۆكی توێژینەوەكە بە (Times new Roman) سایز (13).
* پەڕاوێزەكان بە (Times new Roman) سایز (11).
-
بۆ توێژینەوەكان بە زمانی ئینگلیزی
* ناونیشانی سەرەكی بە (Times new Roman) سایز (20).
* ناونیشانی ناوەوە بە (Times new Roman) سایز (12) و بۆڵد بكرێت.
* ناوەڕۆكی توێژینەوەكە بە (Times new Roman) سایز (12).
* پەڕاوێزەكان بە (Times new Roman) سایز (10).
-
دەبێت توێژەر لەمەسەلەی بەكارهێنان و ڕێكخستنی سەرچاوەكاندا پێڕەوی شێوازی هارڤەرد بكات بەم شێوەی خوارەوە:
1. لە نێو ناوەڕۆكی توێژینەوەكەدا: (ناسناو یان ناوی كۆتایی، ساڵی چاپ، ل).
2. لە لیستی سەرچاوەكاندا: ناسناو، یان ناوی كۆتایی، ئینجا ناوی یەكەم و دووەمی نووسەر (ساڵی چاپ)، ناوی كتێب، بەرگی كتێب، نۆرەی چاپ، شوێنی چاپ.
-
پێویستە توێژەر ڕۆخی پەرەكان بەم شێوەیەی خوارەوە ڕێك بخات.
* (Top) (2.5) سم.
* (Bottom) (2.5) سم.
* (Lift) (2.5) سم.
* (Right) (3) سم.
- دوا بەدوای پەسەندكردنی هەر توێژینەوەك لەلایەن هەڵسەنگێنەرانی پسپۆرەوە، توێژەر دانەیەك لە نووسراوی پەسەندكردنی توێژینەوەكەی لەلایەن دەستەی نووسەرانەوە پێدەدرێت. لە دوای ئەوە توێژەر بۆی نییە باسەكەی پێشكەش بە هیچ لایەنێكی دیكە بكات، بەبێ نووسراوێكی ڕەزامەندی لە لایەن سەرنووسەری گۆڤارەكەوە.
- دەستەی نووسەران ئەو مافەی دەبێت كەوا هەندێك بڕگە و دەستەواژەی توێژینەوەیەك لابدات، یان بگۆڕێت و دووبارە دایبڕێژێتەوە تاوەكو لەگەڵ ڕێنماییەكانی بڵاوكردنەوە لە گۆڤارەكەدا بگونجێت.
- چۆنییەتی ڕێزكردنی باس و بابەتەكان پەیوەندی بە ڕێبازی بابەتبەندی گۆڤارەكەوە هەیە نەوەك بابەت و بایەخی توێژینەوەكان، یاخود پلەوپایەی زانستی توێژەرەوە.
- هەر باس و بابەتێك كە ڕەزامەندی لەسەر بڵاوكردنەوەی نادرێت، بۆ خاوەنەكەی ناگەڕیندرێتەوە
Articles
Section default policyدەستەواژەی تایبەتمەندێتی
ناوەکان و ناونیشانی ئیمەیڵەکانی ناو ئەم سایتی گۆڤارە بە شێوەیەکی تایبەتی بەکاردەهێندرێن بۆ مەبەستە ئاشکراکراوەکانی ئەم گۆڤارە، هەروەها بەردەست نابن بۆ هیچ مەبەستێکی تر یان ئیچ لایەنێکی تر.