ڕێگاکانى گەیشتن بە زانینى دڵنیایى لاى ابو حامد غزالى

توێژەران

  • هاوكار حەمەد خدر بەشی فەلسەفە / كۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەكان/ زانكۆی ڕاپەڕین

:

https://doi.org/10.56422/ka..55.197

:

غەزالى، زانین، سۆفیزم، گومان، ئەقڵ، دڵنیایى

پوختە

 

مرۆڤ هەمیشە لەهەر قۆناغ و بارودۆخێک دابوبێت هەمیشە لەهەوڵى بەدەستهێنانى زانینێکى ڕاستەقینەدابوە، بۆ ئەم مەبەستەش ڕێگا و ڕێباز و مێتۆدى جیاوازى گرتۆتەبەر و تاقى کردۆتەوە، غەزالى وەکو خۆى ئاماژەى پێدەکات کەم گروپى کەلامى و ڕێبازى فەلسەفى ماوە شارەزایى تێیدا نەبوبێت و لەڕێگەیەوە هەوڵى بەدەستهێنانى زانێنێکى گومان هەڵنەگرى نەدابێت، هەرچەندە مرۆڤ بەهۆى چەندین ڕیگاى جیاواز دەتوانێت بزانێت، وەکو (هەستەکانمان و ئەقڵ)، بەڵام غەزالى ئەو جۆرە لە زانینە ڕەت دەکاتەوە و پێی وایە کە ناتوانین بەهۆیانەوە هەموشتێک بزانین، هەتاوەکو لەدواجاردا ئەم زانینەى بەهۆى ڕێبازى سۆفیزمەوە بەدەستدەهێنرێت پەسەند دەکات، لە کۆتایدا گەیشتین بەو ئەنجامەى غەزالى پێى وایە تەنها زانینى سۆفیەکان هیچ جۆرە گومانێک هەڵناگرێت، چونکە لە سەرچاوەیەکى کامڵ و بێ کەموکورتیەوە دەتوانین بە دەستى بهێنین، ئەویش خودایە، ئەمەش لە ڕیگەى ئەو ڕوناکیەوە دەبێت کە خودا دەیپەخشێنێتە ئەو دڵانەى کە بە نورى ئیمان ڕوناک کراونەتەوە و لە کار و کردار و گوفتارى ناشیرین پاککراونەتەوە، لەم توێژینەوەیەدا بەشێوەیەکى زانستى هەردوو مێتۆدى شیکارى و بەراوردکارى پەیڕەوکراوە بۆ گەیشتن بە دەرئەنجامێک.

وشە سەرەکیەکان: غەزالى، زانین، سۆفیزم، گومان، ئەقڵ، دڵنیایى.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2023-06-26