سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەرامبەر بە کورد لە عێراقدا ١٩٦١ -
:
https://doi.org/10.56422/ka.2.60.278:
بەشێکە لە نوسینی تێزی دکتۆرا لە بەشی مێژووی زانکۆی سەلاحەددیناپوختە
ئەم توێژینەوە، لە ژێر ناوی )سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەرامبەر بە کورد ١٩٦١ - ١٩٩٠ ( لە
سێ تەوەری سەرەکی پێک هاتووە، لە تەوەری یەکەمدا، باس لە سیاسەتی ئەمەریکا بەرامبەر
بە پرسی کورد لە عێراق ١٩٦١ - ١٩٧٢ کراوە، تیشک خراوەتە سەر فاکتەرەکانی گۆڕینی سیاسەتی
ئەمەریکا بەرەو عێراق و کوردستان، پاشان هەوڵەکانی کورد لەپێناو پشتگیریی ئەمەریکا لە شۆرشی
ئەیلول خراوەتە ڕوو، تەوەری دووەمیشی بۆ پرسی کورد لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا ١٩٧٢ -
١٩٧٥ تەرخان کراوە، لەم ماوە مێژووییەدا ئەمەریکییەکان تا ئاستێکی جیاواز لە سەردەمی پێشوو،
سیاسەتی دەرەوەیان بە دیاریکراویش بەرامبەر بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد دەردەکەوێت، بەشێوەیەک
هاوکاریی دارایی و سەربازیی شۆرشی کوردی دەکەن، لەم تەوەرەدا جگە لە ئاماژەدان بە وازهێنانی
ئەمەریکا لە کورد و نسکۆی شۆرش، سەبارەت بە تەوەری سێیەم، بریتییە لە ڕەنگدانەوەی پرسی
کورد لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا ١٩٧٥ - ١٩٩٠ ، باس لە هەوڵەکانی بارزانی دەکات بۆ گەیاندنی
پرسی کورد بە ئەمەریکا لە دوای شۆرشی ئەیلول، ئەوەی پەیوەستە بە سیاسەتی ئەمەریکا
بەرامبەر پرسی کورد لە ماوەی ساڵانی جەنگی عێراق و ئێراندا ١٩٨٠ - ١٩٨٨ وەکو بابەتێکی
ناوخۆیی عێراق لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا سەیر کراوە، هاوکات لەو قۆناغەدا هەڵوێستی
ئەمەریکا بەرامبەر بە جینۆسایدی کورد ڕوون دەکرێتەوە.