کۆتبەندکردنی بەرهەمهێنان

توێژەران

  • ژیلان دلێر هاشم
  • د. صباح رشید قادر

:

https://doi.org/10.56422/ka.2.60.310

پوختە

ئەم توێژینەوەیە لەژێر ناونیشانی (کۆتبەندکردنی بەرهەمهێنان)ە کە زۆرجار بەپێی قۆناغی لێکۆڵینەوەزمانییەکان دوو زاراوەی جیاوازی بۆبەکاردێت:١-blocking ،کە لە کوردیش زۆرجار زاراوەی بلۆککردنی بۆبەکاردێنن،کە بە واتای کۆتبەندکردن دێت،٢-هەندێ جاریش هەیە زاراوەی competition-خودبڕکێ،یان بەرانبەر(المنافسه) عەرەبی دەوستێ.هەردوو زاراوەکە لە ڕووی چەمک میکانزمی کارکردنیان یەکدەگرنەوە،لەوەی ئەگەر خودبڕکێ لەنێوان وشەکۆن و نوێیەکەدا نەیەتەکایە،ئەوە پێویست بەکۆتکردنی هیچ وشەیەک ناکات،هەوڵی ئێمە لەوتوێژینەوەیەدا بۆ خستنەڕووی وردەکاری و میکانزمی کارکردنی ئەو دیاردەیە دەبێ.دەبێ ئەوەش بوترێ،کەوا بلۆککردن هەرچەندە زیاتر بواری وشەکە دەگرێتەوە ،بەڵام هۆکاری بلۆککردنەکە دیاردەکە بۆ هەموو ئاستەکان ڕادەکێشێ.ئێمە ئەو دیاردەیە بەسەرچوار بەشی

سەرەکی دابەش دەکەین، بەوشێوەیەی خوارەوە: دوای پێشەکییەکی کورت. بەشی یەکەم بریتی دەبێ لەسەرەتایەک بۆ ڕوونکردنەوەی چەمک و جۆری زاراوەی بلۆککردن،تیایدا هەندێ نمونەی ئینگلیزی شیدەکرێتەوە.لەبەشی دووەمدا کاریگەری بلۆککردن دەخەینە ڕوو سەبارەت بەدیاردەکانی تری وەکو بەخشتەکردن، چەمکی خودبڕکێ و پەیوەندی بەبلۆککردنەوە.بەشی سێیەم چەمکی مۆرفۆلۆجی دابەشکارانە دەخاتەڕوو بەهەموو وردەکارییەکانیشەوە.بەشی چوارەم بریتی دەبێ لەئەو ئاستانەی ڕۆڵیان دەبێ لە دیاردەی بلۆککردن وەکو ئاستی دەنگسازی، مۆرفۆلۆجی،ڕستەسازی و واتاسازی.کورتەی توێژینەوەکە بەزمانی عەرەبی و ئینگلیزی و ئەنجامە بەدەستهاتوەکان و ڕیزکردنی سەرچاوەکان کۆتایی توێژینەوەکە دەبێ.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2024-11-17

ژمارە

بەش

Articles