سیاسەتى حکومەتى بەعس لەمیانەى دامەزراندنى کۆمەڵگا زۆرەملێیەکان لە پارێزگاى هەولێر ) ١٩٨٧ - ١٩٩١ (
نییە
:
https://doi.org/10.56422/ka.2.60.313پوختە
كاتێك گوند و شارۆچكەكان پەناگەیەك و شوێنێكی ئارام بوون بۆ پارتە سیاسییە كوردییەكان، به
هۆی ئەوەی ئەو گوندانە ئازاد كرابوون، یان دوور بوون لە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندی،
بۆیە دەسەڵاتی بەعسی عێراق لە كۆتایی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردووودا بە شێوەیەكی
پان بۆ داڕێژراو دەستی بە ڕاگوێزانی دانیشتووانی گوند و شارۆچكە كوردییەكان کرد بۆ كۆمەڵگا
زۆرەملێیەكان لە ڕێگای بەكارهێنانی چەندین هۆكاری ترس و تۆقاندن و پاكتاوكردنیان.
چوارچێوەی توێژینەوەكە تایبەتە بە ڕاگواستنی گوندەكانی پارێزگای هەولێر لە نێوان ساڵانی
) ١٩٨٧ - ١٩٩١ (. ئەم توێژینەوەیە لە سێ تەوەرەی سەرەكی پێك دێت، لە تەوەری یەكەمدا، تیشك
دەخەینە سەر هۆكارە سیاسییە سەرەكییەكان كە وای لە حكومەتی بەعس كرد كە ئەو كۆمەڵگا
زۆرەملێیانە دابمەزرێنێت، لە تەوەری دووەمدا لێكۆڵینەوە لە سەر لایەنی كۆمەڵایەتی و بارودۆخ و
گوزەرانی ڕاگوێزراوانی كۆمەڵگا زۆرەملێیەكان دەكەین و لێكەوتە كۆمەڵایەتییەكان لەسەر ژیانیان شی
دەکەینەوە، لەتەوەری سێیەمدا سیاسەت و ئامانجی حكومەت لە لایەنی ئابووری بۆ دامەزراندنی
كۆمەڵگاكان باس دەكەین، چونكە ناتوانین لە هۆكارەكانی دروستكردنی كۆمەڵگا زۆرەملێیەكان و
ڕاگواستنی دانیشتووانی گوندەكان بۆ ئەو كۆمەڵگایانە تێ بگەین، بەبێ تێگەیشن لە سیاسەتی
خاپووركردنی ژێرخانی ئابووریی كوردستان.