گرفتە کۆمەڵایەتییەکانى گواستنەوەى گشتى لە هەرێمى کوردستانى عێراقدا

توێژەران

  • نبز عزیز احمد وەزارەتى خوێندتى باڵا/زانکۆى سەلاحەدین کۆلێژى ئاداب
  • سلیم

:

https://doi.org/10.56422/ka.2.60.325

پوختە

گواستنەوە لە ژیانى ڕۆژانەى مرۆڤ و کۆمەڵگەدا لە چەندین لایەنى جیاوازەوە گرنگى و کاریگەرى
خۆی هەیە، وەک لایەنى کۆمەڵایەتی و پەروەردەیى و تەندروستى و خزمەتگوزارى و ئابوورى. خراپیی
کەرتى گواستنەوەى گشتى لەوانەیە چەندین گرفتى کۆمەڵایەتیى جیاواز لەگەڵ خۆیدا دروست
بکات، بۆیە ئامانجى سەرەکیى ئەم توێژینەوەیەش بریتییە لە ڕوونکردنەوەى گرنگى سیستەمى
گواستنەوە، ئەو گرفتە کۆمەڵایەتییانەى کە بەهۆى ڕەوشى گواستنەوەى گشتى دروست بوونە لە
هەرێمى کوردستان، توێژینەوەکە سوود لە میتۆدى وەسفى وەرگیراوە بە ڕێگاى شیکارى داتا
و زانیاری ئامادە کراوە، هەروەها توێژینەوەکە بە چەند ئەنجامێک گەیشتووە لەوانە پرۆسەى
گواستنەوە پەیوەستە بە سەرجەم سیستەمە جیاوازەکانى بونیادى کۆمەڵایەتییەوە، هەروەها جۆر
و ڕێژەى ئامرازەکانى گواستنەوەى گشتى زۆر لاوازە بە بەراورد بە زۆربوونى ژمارەى دانیشتووان و
فراوانبوونى شارەکان، هەروەها خراپیى ڕەوشى گواستنەوەى گشتى، بۆتە هۆى ئەوەى هاووڵاتییان
هەوڵى کڕینى ئۆتۆمبێى تایبەتى خۆیان بدەن، زۆربوونى ڕووداوەکانى هاتوچۆ و پیسبوونى ژینگە.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2024-11-18

ژمارە

بەش

Articles