بۆنەكانی دەشتی هەولێر بە نموونەی بۆنەی كاركردن و دەقه فۆلكلۆرییەكان

توێژەران

  • مەولود ئیبراهیم حەسەن كۆلێژی زمان، بەشی كوردی، زانكۆی سەلاحەددین
  • مەسعود عەبدوڵلا مستەفا كۆلێژی زمان، بەشی كوردی ، زانكۆی سەلاحەددین

:

https://doi.org/10.56422/ka..55.345

:

دەشتی هەولێر، بۆنەكان، كاركردن، فۆلكلۆر

پوختە

هەموو گەلانی دونیا بۆنەی تایبەت بە خۆیان هەیە، گەلی كوردیش كۆمەڵێك بۆنەی تایبەت بە خۆی هەیە، لێرەدا مەبەستمان بۆنەكانی دەشتی هەولێرە، ئەوەش بە نموونەی بۆنەكانی كاركردن وەك (دروێنە، شەنەبا، دەوركردنەوەی گەنم و جۆ، ساواركوتان، مەشكەژەنین، تەشی ڕێسی).

هەموو ئەم بۆنانە تایبەتمەندیی خۆیان هەیە، هەندێك لە بۆنەكان ساڵانەن، بۆنەمان هەیە وەرزینە، كۆمەڵێك بۆنەشمان هەیە گشتینە، لە هەموو بەشەكانی كوردستان و دونیاش هەروایە.

بۆنەكان بەخۆشی و ناخۆشییان لە كوردستان تام و چێژێكی كوردەواریی تایبەت دەبەخشن. بۆنموونە كاتێك ژیانێكی نوێ دەست پێدەكات لە نێوان كوڕ و كچێك، یان منداڵێك لەدایك دەبێ ، یاخود كەسێكی ئازیز لە دەستدەدەین، ئەمانە هەموو بۆنەیە و ڕێوڕەسمی تایبەت بە خۆیان هەیە.

دیارە ژیانی سادە و پڕ كۆششی دەشتی هەولێر وای كردووە، فۆلكلۆری ئەم دەڤەرە دەوڵەمەند بێت بە كۆمەڵێك بۆنەی تایبەتی و گشتی، بۆیە لەم توێژینەوەیەدا مەبەستمانە تیشك بخەینە سەر هەندێك لەو بۆنانە.

 

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2023-06-26