بنياتى هزرى له‌ شیعره‌كانی (نه‌جات ئه‌سپینداره‌یی)دا

توێژەران

  • ئاره‌زوو ئەزوەر كەریم قوتابی ماسته‌ر له‌ زمانی كوردی، زانكۆی سەڵاحەددین - هەولێڕ
  • مه‌ولود ئیبراهیم حه‌سه‌ن به‌شی زمانی كوردی، كۆلێژی زمان، زانكۆی سەڵاحەددین - هەولێر

:

https://doi.org/10.56422/ka..56.448

:

ئه‌سپینداره‌یی, هزر, كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاینی، نه‌ته‌وه‌یی

پوختە

(بنياتى هزرى له ‌شیعره‌كانی نه‌جات ئه‌سپینداره‌يی ) دا ناونيشانى ئه‌م توێژینه‌وه‌يه‌‌, ‌دیاره‌ هه‌موو ده‌قێكی ئه‌ده‌بی شیعرى بێت یاخود په‌خشانی بێت، له‌سه‌ر هزرێك داده‌مه‌زرێت. ئه‌م هزره‌ به‌شێوازێكی واتایی ئاماده‌یی هه‌یه‌‌ له‌ بیری خاوه‌نه‌كه‌یدا، دوای ئه‌وه‌ ‌به‌دوای وشه‌ و ده‌ربڕین و فۆرم و ڕه‌گه‌زه‌ ئه‌ده‌بییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێ، بۆ دروستبوونی ده‌قی ئه‌ده‌بی، ئینجا ڕه‌گه‌زه‌كانی دیكه‌ دێن, ئه‌م هزره‌ به‌ جوانی ده‌گه‌یه‌نن.

نه‌جات ئه‌سپینداره‌یی شاعیرێكه‌ بنياتى هه‌موو شیعره‌كانی له‌سه‌ر چه‌ند هزرێكی به‌هێز داده‌مه‌زرێنێت .

ئه‌گه‌ر له‌ بنیاتی هه‌موو ده‌قه‌كان ورد بینه‌وه‌، ده‌بینین ئه‌و ده‌قه‌ی كه‌وا  هزره‌كه‌ی به‌هێزبێت ، ئه‌وا زۆرترین كاریگه‌ری دروست ده‌كات، ئه‌گه‌ر بێت و به ‌هۆكاری جوان به زمان و به ‌شێوازێكی به‌هێز وه‌كو هزره‌كه‌ پێشكه‌ش كرابێت، ‌به ‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌رده‌قێك ئه‌گه‌ر به‌ ئاستێكی به‌رزی شیعری نه‌نووسرابێت، ئه‌وا ئه‌نجامه‌كه‌ی نادات به‌ده‌سته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌مان به‌ناونیشانی سه‌ره‌وه‌یه‌ و تاوتۆی شیعره‌كانی شاعیر"نه‌جات ئه‌سپینداره‌یی" ده‌كه‌ین.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2023-09-24