چێوەیەکی تیۆری لە نێوان بۆچونەکانی هالیدەیی و فاوسێت لە زمانەوانی ئەرکیدا
:
https://doi.org/10.56422/ka.2.60.290:
زمانەوانی ئەرکی - ڕێزمانی ئەرکیی ڕێکخراو - هالیدەی - فاوسێتپوختە
ناونیشانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه بریتیه لە (چێوەیەکی تیۆری لە نێوان بۆچونەکانی هالیدەیی و فاوسێت لە زمانەوانی ئەرکیدا)یە، كه تیایدا بۆچونه‌كانی فاوسێت سه‌باره‌ت به زمانه‌وانی ئه‌ركی رێكخراو systemic Function Linguistic دوای هالیدەی خستیه‌ڕوو. ده‌ستپێكی بۆچونه‌كانی به‌وه ده‌ستپێده‌كات "من كه ده‌ڵێم هالیده‌ی شاكارترین زمانه‌وانی سه‌ده‌ی بیسته‌مە، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ، كه هه‌رده‌م پێموابێ كه ئه‌و له هه‌موو شته‌كانی ڕاسته، مه‌رجیش نییه له هه‌موو بۆچونه‌كانی سه‌باره‌ت به ڕێزمانی زمانی ئینگلیزی له‌گه‌ڵیدابم، به‌ڵام ده‌بێ ڕێز له‌و لایه‌نه بگرین، كه هالیده‌ی شوێن په‌نجه‌ی دیارەلەبه‌ره‌وپێشبردنی بیرۆكه‌ی زمان و زمانه‌وانیدا، فاوسێت له بۆچونه‌كانیدا زیاتر دوو ڕێزمانی جیاواز شیده‌كاته‌وه، كه به ڕێزمانی سیدنی Sydney Grammar ڕێزمانی كاردیف Cardiff Grammar ناودەبرێن، هه‌ردوو ڕێزمانه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه چۆن بتوانن تیۆره زمانیه‌كان بكه‌ن به مۆدێلێكی زمانی له چوارچێوه‌ی SFL دا، واته زمانه‌وانی ئهركیی ڕێكخراودا.
لێره‌دا فاوسێت هه‌وڵ بۆئه‌وه ده‌دات كه (تیۆر)، له وه‌سفی زمانی جیابكاته‌وه، ئه‌وه‌ش وایكرد كه‌وا شیكردنه‌وه‌ی جیاواز بۆ یه‌كه‌كانی فۆڕم و واتا بكات. شیكردنه‌وه‌كانی فاوسێت بۆ ئاستی خوار پاڕسته‌وه داده‌به‌زێ، به‌وه‌ش هه‌ندێ زاراوه‌ی وه‌كو یه‌كه، و پایه، گروپی ناوی و توخم دێته ئاراوه، كه پێشتر له ڕێزمانە ئەرکییەکەی هالیده‌ی بەرچاو ناکەوێت. ئەو زمانەوانییەی فاوسێت بە ڕێزمانی دوای هالیدەی ناوده‌برێت. ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین خۆمان له به‌راوردكردنی ئه‌و دوو ڕێزمانه بپارێزین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناچارمان ده‌كات زیاتر ئه‌وه‌یه، كه فاوسێت خۆی له خستنه‌ڕووی هه‌ر بۆچونێكی تازه‌ی خۆی پێشتر ئاماژه‌یه‌ك به بۆچونه‌كانی هالیده‌ی ده‌دات، ئەوەی پێویستی بەوتنە،ئەوتوێژینەوەیە،بەشێکە لە نامەیەکی ماستەرتیایدا چێوەی تیۆری بابەتەکە دەخاتەڕوو،لەبەرئەوەیە لایەنی تیۆری لەشیکردنەوەکاندا زیاتر باوە.